بەرخۆدانی گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتن بەردەوامە

بەرخۆدانی گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتن لە گەڕەکی یەنی بازاری ئاکدەنیز بەردەوامە. گەنجان لە ئاگریان لە شەقامەکان کردەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

بەرخۆدانی گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە ٦هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. گەنجان لە گەڕەکی یەنی بازار ئاگریان کردەوە و بێ پچڕان دروشمیان بەرز کردەوە. پۆلیس تورک بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکی هێرشیان کردە سەر گەنجان. لە بەرانبەر هێرشەکانی پۆلیس گەنجان بە مۆلۆتۆڤ و یاری ئاگرین وەڵامی هێرشەکانی پۆلیسیاندایەوە و بێ پچڕان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

گەنجان دووپاتیان کردەوە تاوەکو قەیوم دەچێت لە بەرخۆدان بەردەوامن.