خەڵکی عامودا تەرمی بەیار عەلییان بە خاک سپارد

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بەیار ئەل عەلی لە عامودا بە خاک سپێردرا. لە مەڕاسیمەکەدا بانگەوازکرا و گوتییان: "دەبێت هەمووکەس بچێتە بەنداوی تشرین و لەگەڵ هێزەکەی خۆیاندا بن".

دانیشتوانی شاری عامودا و گوندەکانی، ئەندامی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سەربازی، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگری عامودا تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید جودی (بەیار مەعسوم ئەل عەلی) کە لە ٨ی کانوونی دووەم لە شەڕی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.

مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامود محەمەد ئەحمەد قسەی کرد و گوتی: "شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەکانی بەنداوی تشرین بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبەن".

ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرت بوو بە گەواهیدەری قارەمانی شەڕڤانانی قەسەدە و گوتی: "دەبێت هەمووکەس بەرەو بەنداوی تشرین بڕوات و لە تەنیشت هێزەکانمان بین".

یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی عامودا زەلال عامودا قسەی کرد و گوتی: "بەڵێن بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین کە لە بیرکردن خیانەتە و بەڵێن دەدەین بە ڕێبەرمان، هێزەکانمان و شەهیدانمان کە تاوەکو قەسەدە و یەپەژە هەبن چەکی شەهیدان لە زەوی جێ ناهێڵن".

لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و دروشمی "شەهید نامرێت" بە خاک سپێردرا.