یەپەژە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

یەپەژە ناسنامەی ٣ شەهیدی بڵاوکردەوە کە لە بەرخۆدانی دژی هێرشە داگیرکارییەکان شەهیدبوون.

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕایگەیاند ٣ شەڕڤانی هێزەیەکان بە ناوەکانی تۆلڤین شاهین و بێریتان ئامانۆس و بەرفین حەسەکە لە بەرخۆدان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی قەرەقۆزاق شەهیدبوون.

یەپەژە دەڵێت: "هاوڕێیانمان تۆلڤین شاهین و بێریتان ئامانۆس و بەرفین حەسەکە لە جەنگی مەزنی قەرەقۆزاق لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری داگیرکەر و چەتەکانی تێکۆشانێکی مەزنیان کرد. گیانی خۆیان کردە قەڵغان و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

بەڕێزەوە هاوڕێیانمان بیردەهێنینەوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدەکانمان بێگومان داگیرکاری تێکدەشکێنین".

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: فاتمە سیدۆ

ناسناو: تۆلڤین شاهین

ناوی دایک: یەڵدز

ناوی باوک: مەحمود

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٩-١-٢٠٢٥/قەرەقۆزاق

 

ناو و پاشناو: ئەمانی محەمەد

ناسناو: بەرفین حەسەکە

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٩-١-٢٠٢٥/قەرەقۆزاق

 

ناو و پاشناو: سەفا سلێمان

ناسناو: بێریتان ئامانۆس

ناوی دایک: ڕجا

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٩-١-٢٠٢٥/قەرەقۆزاق