پۆلیس لە ئاکدەنیز هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکە.

دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز هۆشیار ساری یەڵدز و نوریە ئارسەلان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگور چاگلار و نەزلیهان ئۆروچ و حیکمەت باقرخان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکە، لە گەڕەکی یەنی بازار شەرمەزار کرا. جەماوەر لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و ویستیان سەردانی کاسبکاران بکەن، لەبەردەم بیناکە سەدان پۆلیس ڕێگەیان لە گەل گرت و گەمارۆیان دان، کاتێک جەماوەر ویستیان ڕێپێوان بکەن، پۆلیس هێرشی کردە سەریان. جەماوەر بە درووشمی "بە فشار ناتوانن ئێمە بکشێنن" وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆجا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکە پیشاندا و ڕایگەیاند ئەم تاوانێکی ئەنقەستە و پێشێلکردنی یاسایە، گوتی: "تیرۆری هەرە مەزن لەلایەن کۆشکەوە دەکرێت، ئەم نامەردییەکی مەزنە".

پۆلیس دیسان هێرشیان کرد و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک برینداربوو.

بەرخۆدانی جەماوەر بەردەوامە.