دامەزراوەکانی کانتۆنی فورات هێرشەکانیان شەرمەزار کرد
دەستەی پەروەردە و فێرکردن و دامەزراوەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
دەستەی پەروەردە و فێرکردن و دامەزراوەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
دەستەی پەروەردە و فێرکردن و دامەزراوەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕاگەیاندرواوەکە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا لە دوای پێشهاتەکانی سووریا دەوڵەتی تورک چ لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکانی و چ لە ڕێگەی چەتەکانییەوە هێرشە دەکاتە سەر ژێرخانی هەرێمەکە و لەو نێوەندەدا کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە بەئانجگرتنیان زیانێکی زۆرییان بەرکەوتووە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕاگەیەندرا: "ئەم هێرشانە بوونەتە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆری فێرخواز لە خوێندن بێبەش ببن. هەروەها چەندین خوێندکار و مامۆستا شەهید بوون."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ماوەی دوو مانگی هێرشەکاندا چەندین قوتابخانە خاپور کراوون لە دەرنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکنییەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کران و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕیکخراوی یونسێف کرا بە ئەرکی خۆیان هەستن و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بگرن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کۆمەڵکوژی ١١ی کانوونی دووەمی دەوڵەتی تورک لەسەر سرین کراوە و گوترا: "لە ئەنجامی ئەم کۆمەڵکوژییەدا ئیسماعیل حسێن موستەفا و دوو کچی شەهید بوون و هاوژینەکەی و ٥ منداڵی دیکە بریندار بوون."