لە کۆڵۆمبیا یادی شەهیدانی پاریس بەرزڕاگیرا
لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا یادی ئەو ژنە کوردانە بەرزڕاگیرا کە لە کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریسدا شەهیدبوون. هاوکات سڵاو ئاراستەی بەرخودانی رۆژئاواش کرا.
لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا یادی ئەو ژنە کوردانە بەرزڕاگیرا کە لە کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریسدا شەهیدبوون. هاوکات سڵاو ئاراستەی بەرخودانی رۆژئاواش کرا.
سێ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران، بە مەرسیمێک لە گەڕەکی چاپینێرۆی بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا یادکرانەوە.
لە کەسایەتی سێ ژنە شۆڕشگێر کە لە پاریس تیرۆرکران، یادی ژنانی پێشەنگ وەک بیرتا کاسرێس، بێتی کارینۆ، کریستینا باتیستا و ماریەل فرانکۆش یادیان کرایەوە. چالاکییەکە لە سەر بانگەوازی کۆلێکتیڤی ئارتۆئارت و بزوتنەوەی سورکۆسلاپیەل و کۆنفلونیکا ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان تیایدا بەشداربوون.
لە مەراسیمەکەدا باس لە کۆنفێدڕاڵیزم کرا و ئەوە خرایەڕوو "ئێمە پێکەوە فێر دەبین".
هاوکات لە گەڕەکی سان کریستۆبالیس ژنان بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە شۆڕشی رۆژئاوا سمینارێکیان سازکرد. ژنان دیمەنێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد دەربری.
ژنان رایانگەیاند کە گەلی رۆژئاوا بە تەنیا نین.