سەدان گەنج دژی دەستبەسەرداگرتن بەرخۆدان دەکەن

سەدان گەنج دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە گەڕەکی یەنی بازاڕ ڕژانە گۆڕەپانەکان، بە مۆلۆتۆڤ و یاری ئاگرین وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.

زیندانیکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیار ساری یەڵدز و نوریە ئارسەلان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگور چاگلار و نەزلیهان ئۆروچ و حیکمەت باقرخان و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە گەڕەکی یەنی بازار شەرمەزارکرا.

سەدان گەنج ڕژانە شەقامەکان و ئاگریان کردەوە، بە مۆلۆتۆڤ و یاری ئاگرین وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە و گەنجان بە سروودی بەرخۆدان و بەرزکردنەوەی درووشم لەناو شەقامەکان درێژەیان بە چالاکی دا.