بۆ خەبات دێرک چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانیی دێرک، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەپەگە خەبات دێرک لە ١٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یاد کردەوە.

چالاکییەکە لە لایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ڕێکخرا لە بەردەم بینای ناوەندی گەنجانی دێرێک ئەنجامدرا.

لە دێرک، گرکی لەگی و چلاغا گەلێک کەس بەشداری یادکردنەوەکە بوون و یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە زوی عەلی خەباتی دێرکی یادکردەوە و گوتی: "ئەو هێزێکی بونیاتنا کە کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی پاراست".

وتیشی: "ئەو هێزەی کە ئەو دایمەزراند ئەمڕۆ بەها، بوون، زمان و گەل لە داگیرکەران دەپارێزێت و دەبێتە نمونەیەک بۆ مرڤایەتی".

شڤان محەمەد بە ناوی بنەماڵەی شەهید خەبات دێرک قسەی کرد و شەهیدانی ئازادی یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بە فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ لە تێکۆشان بەردەوامن.

چالاکی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرێت" کۆتایی هات.

خەبات دێرک (محەمەد ڕەمەزان محمەد) لە ١٤ی کانوونی دووەم لە پلانگێرییەکدا شەهید بوو.