شیرین عەبادی ناڕەزایەتی دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕی
چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، شیرین عەبادی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرد.
چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، شیرین عەبادی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرد.
شیرین عەبادی چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێران لە پێگەی فەرمی خۆی لە تلیگرام لەبارەی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
شیرین عەبادی دەستنیشانیکرد دەوڵەتی ئێران لە رێگەی لەناوبردنی بەرهەڵستکارانەوە لە هەوڵی مانەوەیدا لە دەسەڵات و رایگەیاند: "لە ڕێگەی یاسا کەشێکی ترس و تۆقاندنی درووست کردووە و چالاکوانان و ئازادیخوازان دەکرێنە ئامانج. پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە کە تاکە ڕێگەی دەسەڵات بۆ ڕێگری کردن و مامەڵەکردن لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی داهاتووی سەرانسەری ئێران خێرا کردنی سزای لەسێدارەدانە."
لە بەردەوامییدا شیرین عەبادی جەختیکردووەتەوە لە تێکۆشانی هاوبەش و رایگەیاند: "دەبێت هەموومان پاڵپشت و یەکڕیز بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانییە سیاسییەکانی دیکە."