ئۆندەر: هەرکات دەوڵەت هەڵوێستی ڕوونکردەوە، پرۆسەکە دەست پێ دەکات

لە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر گوتی: "هەڵوێستی ئۆجالان و بزووتنەوەی کورد لە پرسی ئاشتییدا ڕوونە. هەرکات، دەوڵەت هەڵوێستی ڕوون بوو، ئەوکات "پرۆسە"ـی ڕاستەقینە دەست پێ دەکات.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتاری دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر، کە بەشێکە لە شاندی ئیمراڵی، قسەی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا کرد و گوتی: "ئەوەی ئێمە جیاواز لە ڕای گشتی دەیزانین، ناوەڕۆکی سەردانەکەمانە. هەرکات پرۆسەکە گەیشتە ئاستێک، ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە، بەڵام بێجگە لەمە هیچ شتێک نییە بیشارینەوە".

ئۆندەر لە وەڵامی پرسیاری "ئایا ناڕوونی ئاساییە؟" ڕایگەیاند ناڵێم نۆرماڵە بەڵام ناڕوونییەکە گرێدراو نییە بە جدییەتەوە لەسەر پرۆسەکە، بەڵکو گرێدراوە بە هەلومەرجەکەوە. ئۆندەر تیشکی خستەسەر پێشنیار و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی پێشهاتەکانی هەرێمەکە و گوتی: "ئیستە هەڵوێستی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا و ئەکتەرەکانی دیکەی سەر گۆرەپانی سوریا ناڕوونە و نازانرێت چی دەکەن. نازانرێت دەسەڵاتی نوێی دیمەشق چی دەکات و چۆن سوریا بنیات دەنێت. لەم قۆناغی ناڕوونییەدا، ئۆجالان پێشنیارەکانی دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوین خستووەتەڕوو. لەم ڕووەوە، هەڵوێستی هەرە ڕوون، هەڵوێستی ئۆجالانە".

ئۆندەر دەربارەی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "بۆ ئافراندنی "ڕوونی" نەوەک شەڕ و بەربەستی نێوان گەلان، هەڵوێستێکی سیاسی نیشان دەدات لەپێناو ئاشتی و پێکەوەژیان و گواستنەوە".

ئۆندەر ڕایگەیاند پێویستە حکومەت و دەوڵەت هەڵوێستیان ڕوون بکەنەوە و گوتی: "بەبڕوای من بەهۆی نەبوونی بڕیارێکی ڕوونەوە، هێشتا پرۆسەکە ڕوون نەبووەتەوە. لەلایەکی ترەوە، ئەوانەی باجی گەورەیان داوە، بەتایبەت کۆمەڵگەی کورد، نیگەرانی زۆریان هەیە. زۆر لایەن ئەم ڕەوشە دەروونییەی کۆمەڵگەکە بە "گەشبینییەکی پڕ دڵەڕاوکێ" پێناسەدەکەن. هەبوونی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ سرووشتییە لەم قۆناگەدا. کۆمەڵگەی خاوەنی ئەزموونە. بۆ تێگەیشتن لەم سەردەمە گەشبینییەک بە ڕێشوێنی گونجاوەوە، هەڵوێستێکی عاقڵمەندانەی کۆمەڵگەیە. ئەمە تەنها مانای نەبوونی چاوەڕوانی نییە، بەڵکو هاوکات خەباتە لەپێناو ئاشتی. پێویستە ئاشتی داوای هاوبەشی هەموو کەسێکی نیشتەجێی ئەم خاکە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە هەمووان هەوڵی زیاتر بدەین.

(...) بەڵێ، وەختێک مرۆڤ لە هەندێک ڕەهەندەوە دەڕوانێت، جێی سەرنجە. بەتایبەت لەم بوارانەدا ئەگەر کورد ڕەزامەندی لەسەر 'ئاشتی' بدەن، دەرفەتێکی گەورە لەدەست دەدەن، ئەویش ئەگەری سەربەخۆیی کوردستانە. کەواتە ئەگەر ئێستا ئاشتی ڕوونەدات دەرگای دەرفەت بۆ کورد دەکرێتەوە؟ ئایا کورد لە ململانێی نێوان زلهێزەکان ڕزگاری دەبێت و بە ئازادی دەگات؟ ئەمە ئەگەرێکە کە مەترسی گەورەی لەگەڵدایە. ئۆجالانیش لەسەرەتاوە ئاماژە بەمە دەکات ئەگەر کوردەکان ئەم ڕیسکە بکەن، ڕەنگە سەربکێشێت بۆ کارەساتێکی مێژوویی یان سەرکەوتنێکی مێژوویی. تیۆری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان لەسەر ئەم دوو بناغەیە دامەزراوە. بۆیە ئۆجالان ئەم تیۆرەی پێشخست، نەوەک لەبەر ئەوەی "کوردستانییە" بەڵکو چونکە سەلامەتی و ئازادیی کوردانی کردووەتە بنەما. لە دوو مەیلی جیاوازی دەوڵەتەوە، دوو نزیکایەتی بۆ ئۆجالان هەن کە دەڵێن ئیدی کاتی جێبەجێکردنی تیۆرەکەیە. بۆیە هەم ئۆجالان و هەم بزووتنەەوەی کوردی لە پرسی ئاشتییدا ڕوون و ڕاشکاون. کاتێک دەوڵەت دەگاتە ئاستێک لە ڕوون و ڕاشکاوی، ئەوکات "پرۆسە"ـی ڕاستەقینە دەست پێ دەکات. ڕەنگە ئەم پرۆسەیە هێشتا بە "پرۆسەی چارەسەر" ناونەبرێت، بەڵام دەبێت ئاشتی وەک هەنگاوێکی گرنگ و سەرەکی بۆ چارەسەر ببینرێت.

وەک شاندەکە ئێمە لەسەر پێشخستنی خەباتی ئەرێنی وەستاین. بێگومان هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین و هەوڵدەدەین ڕێگە لە پێشهاتە نەرێنییەکان بگرین. بەڵام تەنها بەرپرسیارێتی ئێمە نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی هەموو کۆمەڵگەیشە بەشداری یەم پرۆسەیە بکەن و بیگەیەنن بە ئەنجام. بۆیە تا زیاتر پرۆسەکە بەرەوپێش بچێت، زیاتر دەتوانین ڕوونتر لەسەر شتەکان بدوێین".