قەسەدە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە رایگەیاند، کە دوو شەڕڤانیان بە ناوەکانی بروسک عەفرین و ئامەد حەسەکە شەهیدبوون.
قەسەدە رایگەیاند، کە دوو شەڕڤانیان بە ناوەکانی بروسک عەفرین و ئامەد حەسەکە شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
٢ شەڕڤانمان دوای تۆمارکردنی داستانی قارەمانێتی کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تۆماریان کرد، شەهیدبوون. ناوی شەهیدەکان بەم جۆرەیە: بروسک عەفرین (هۆزان محەمەد) و ئامەد حەسەکە (سلێمان عیزەدین خەڵەف).
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر دوو شەهیدەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین و بەڵێنی درێژەدان بە رێبازی شەهیدان تا بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: بروسک عەفرین
نا و پاشناو: هۆزان محەمەد
ناوی دایک: کەوسەر
ناوی باوک: عەبدولرەحمان
شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سرین-گوندی حوریە-٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥
****
ناسناو: ئامەد حەسەکە
ناو و پاشناو: سلێمان عیزەدین خەڵەف
ناوی دایک: فەسلە
ناوی باوک: عیزەدین
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەرێکانی/ ١٩٧٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: چیای کەزوان- ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥".