دانیشتووانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر گەیشتنە گۆڕەپانی ئێشکگری لە تشرین

دانیشتووانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین، گەیشتنە گۆڕەپانی ئێشکگری.

دژی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین کە بۆ گەلی سڤیلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر گرنگە، گەل شەش ڕۆژە لە چالاکی ئێشکگرییدایە.

لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە، لە ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆرەوە زۆر کەس بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری کەوتنەڕێ.

ڕاگەیاندرا گەل کاتژمێر ١٦:١٠ گەیشتوونەتە گۆڕەپانی ئێشکگرییەکە.

بەشداربووە نوێیەکان بە هەلهەلە و هەڵپەڕکێ و درووشم پێشوازییان لێ کرا.