سەرەڕای تەکنیکی داگیرکەران، هێرشەکان تێک دەشکێندرێن
شەڕڤانانی یەپەژە کە ٣٧ ڕۆژە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەین ڕایانگەیاند، بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی سەردەکەون.
شەڕڤانانی یەپەژە کە ٣٧ ڕۆژە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەین ڕایانگەیاند، بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی سەردەکەون.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین ٣٧ ڕۆژە بەردەوامە. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە هێرشی داگیرکەران تێکدەشکێنن. شەڕڤانانی یەپەژە لەبارەی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
چەتەکان هەڵدێن
شەڕڤانێکی کوردی یەپەژە بە ناوی بەرخۆدان قامیشلۆ، گوتی: " هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێندەی تر توندتر بوون. بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی و چەکی قورس هێرش دەکەن. سەرەڕایە نوێترین تەکنیکەکانیشیان، هێرشە سەختەکان تێک شکێندران. بەرخۆدانێکی مێژوویی لە دژی ئەم هێرشانە بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کوژراو و برینداری زۆریان هەبووە. ئەوان بەرگەی بەرخۆدانی ئێمەیان نەگرت و هەڵاتن، ئامێرە سەربازییەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن".
بانگەواز بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان
بەرخۆدان قامیشلۆ ڕایگەیاند هاتنی گەل بۆ بەنداوەکە هێزی مەعنەوی بە شەڕڤانان بەخشی، گوتی: "هێزی خۆمان لە گەلەکەمانەوە وەردەگرین. گەل لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا خۆیان ڕێکخست. هاتنی گەل بۆ بەنداوی تشرین مۆڕاڵێکی گەورە بوو بۆ شەڕڤانان. ئەمە جەوهەری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. گەل لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە خاوەنداری لە خاکەکەی کرد. پێویستە هەریەکەمان بە هەموو هێزمانەوە بەشداری بەرخۆدان بکەین".
پێداگرین لەسەر تێکۆشان
شەڕڤانی عەرەبی یەپەژە، شیراز نیزال، ڕایگەیاند سەرەڕای دەرفەتی کەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت، گوتی: "سەرەڕای هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان، لە هەموو هێرشەکان پەشیمان دەکرێنەوە و دەگەڕێنەوە. بەرخۆدان و ئیرادەمان لە تەکنیکی ئەوان بەهێزترە. بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی و چەکی قورس دەرەقەتی ئیرادەی ئێمە نایەن. بەردەوام دەبین لەسەر بەرخۆدان و سازش ناکەین".
پێویستە گەل پشتیوانییەکی بەهێز بکات
شیراز نیزال ڕایگەیاند هاتنی گەل بۆ بەنداوی تشرین بەرخۆدان بەهێزتر دەکات و مۆراڵی زیاتر بە شەڕڤانان دەبەخشێت، گوتی: "ئێمە ڕۆڵەی ئەم گەلەین. بەرخۆدانی گەلان دیسانەوە نیشانی دا کە ڕۆڵەی گەلێکی بەهێزین. بۆیە دوژمن ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت و ئێمە بە شەڕ بەرخۆدان دەکەین".
شیراز بانگەوازی لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، پشتیوانی بەهێزتر بکەن.