لە شەدادی مەراسیم و یادکردنەوە بۆ شەهیدان ئەنجامدرا
لە شەدادی ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە ئەحمەد حەمەد بەخاکسپێردرا. بۆ شەڕڤانی قەسەدە فەهد یاکردنەوە ئەنجامدرا.
لە شەدادی ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە ئەحمەد حەمەد بەخاکسپێردرا. بۆ شەڕڤانی قەسەدە فەهد یاکردنەوە ئەنجامدرا.
شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە دڵشێر (ئەحمەد حەمەد حەمادە)، ، کە لە ١١ی ١ی ئەمساڵدا لەسەر ئەرکەکەی لە دەیرەزۆر شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بەخاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە فەهد (محەمەد مەحمود حاج عەلی) یادکرایەوە، کە لە ٧ی کانوونی دووەم لە دەیرەزۆر شەهید بوو. لە مەراسیمەکەدا دەیان کەس لە دانیشتووانی شەدادی و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادییەوە ڕێکخرابوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازیی قەسەدە دەستی پێ کرد.
پاشا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی، وەلادە ئەل محەمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و تیشکی خستەسەر فیداکاری شەهیدان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەیان.
فەرماندە لە هێزەکانی کۆماندۆی عەبدوڵا ئەل عەبد گوتی: "شەهیدان بۆ ئازادیی گەلان گیانی خۆیان فیدا کرد".
پاشان ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهید ئەحمەد بە درووشم و هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.