دانیشتوانی گەڕەکی شەهید خەباتکار بەشداری سەفەربەریبوون

دانیشتوانی گەڕەکی شەهید خەباتکار لەسەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری سەفەربەریبوون و ڕایگەیاند کە ئەوان تابووری تێکۆشەریان دامەزراندوە.

لەسەر بانگەوازی سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕیوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین گوند و گەڕەکی فورات بەشداری سەفەربەری دەبن. یەکێک لەو گەڕەکانە گەڕەکی شەهید خەباتکاری شاری کۆبانێیە، کە دانیشتوانی گەڕەک ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بە دامەزراندنی تابووری تێکۆشەر بەشداری سەرفەربەری دەبن.

دانیشتوانی گەڕەک بەشداربوونی خۆیان بۆ سەفەربەریی و دامەزراندنی تابوور بە ڕاگەیاندراوێک ڕاگەیاند. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن دانیشتووی گەڕەک ئیسماعیل عەلی خوێندرایەوە.

دانیشتوانی گەڕەکی خەباتکار لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بە بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کرد گوتیان: "وەک گەلی گەڕەکی شەهید خەباتکار ڕایدەگەیەنین کە لیوای تێکۆشەرمانمان دامەزراندوە. بۆ پاراستنی گەلەکەمان، خاکەمان و شارەکەمان سەفەربەردەبین. قەرزاری گەل و شەڕڤاناکانمانین. لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری سەفەربەری دەبین و لە هەر کوێ پێویستی هەبێت وەک دانیشتوانی گەڕەک ئامادەین کە پاراستنی خۆمان بکەین.

ئەمڕۆ لە لایەن شەڕڤانەکانمانەوە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەڕێوەدەچێت. ئێمەش وەک دانێشتوانی گەڕەکی شەهید خەباتکار بۆ گەلەکەمان ڕادەپەڕین. بە هێز و تێکۆشانەکانمان داگیرکاری و چەتەکان لە ناو دەبەین".