فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سیرینیان بۆردوومان کرد: خێزانێک لەژێر داروپەردووی خانووەکەیان ماون

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەواری شاری سرینیان بۆردوومان کرد. دووپاتکرایەوە، لە بۆردوومانی گوندی دیکان خێزانێک لەژێر داروپەردووی خانووەکەیان ماون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی سیرین بۆردوومان دەکات. گردی بەرکەلی سەر بە سیرین دەیان جار بۆردوومان کرا، بەگوێرەی زانیارییەکان، لە بۆردوومانی گوندی دیکان خێزانێک لەژێر داروپەردووی خانووەکەیان ماون.