لە حەسەکە تەرمی ٥ شەهید بە خاک سپێردرا
تەرمی ٥ شەهید لە لایەن خەڵکی حەسەکەوە لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردرا.
تەرمی ٥ شەهید لە لایەن خەڵکی حەسەکەوە لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی یەپەژە تۆڵڤین شاهین (فاتمە مەحمود سادۆ)، بێریتان ئامانۆس (سەفا محەمەد سلێمان) و بەفرین حەسەکە (ئەمانی محەمەد) لە ٩ی کانوونی دووەم لە بەنداوی قەرەقۆزاق لە بەرخۆدان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون، شەڕڤانی قەسەدە ئامەد حەسەکە (سڵێمان عزەدین) لە سرێکانی لە ١٣ی کانوونی دووەم لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە چیای کەزوانان شەهید بوو، هاوڵاتیەک بە ناوی ئەحمەد عەلی حەسەن لە سرێکانی کە لە ١٠ی کانوونی دووەم لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە گوندەواری دێرک شەهید بوو، بە خاک سپێردران.
مەڕاسیمی بە خاک سپاردن لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودی لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەوە ڕێکخرا. بە سەدان دانیشتوی حەسەکە و شاری سرێکانی، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ئەنجوومەنی سەربازیی حەسەکە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی سرێکانی بەشار کۆش گوتی: "شەهیدان سیمبولی تێکۆشان و گرێدراوی وڵاتن. ئەم قارەمانانە لەم ڕێگەدا بۆ پاراستنی هەرێمەکە و گەلەکەیان گیانی خۆیان فیدا کرد. ئێمەش بەڵێن دەدەین کە لەسەر هێڵی ئەوان بین، ئامانجەکانیان بگەینە سەرکەوتن".
یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە ڕوکەن حەسەکە شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی: "بە ڕەنج و فیداکاری شەڕڤانان ئەمڕۆ دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەپارێزن. بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و ڕێپێوان بەرەو سەرکەوتن دەدەین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە دروشمی بەرخۆدان و دڵسۆزی بۆ شەهیدان لە گۆڕستان بە خاک سپێردران.