چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین ٧ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بە بەشداری خەڵکی کانتۆنی ڕەقە و دەیرەزۆر و تەبقە بەردەوامە.

خەڵکی کانتۆنی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین دوێنێ گەیشتنە بەنداوەکە و بەشداری چالاکیی ئێشکگریان کرد.

چالاکی ئێشکگری ٧ ڕۆژە بەردەوامە. لە ٨ ی کانوونی دووەم هەزاران دانیشتوو شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و وەستانەوە دژی شەڕ، بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنە ڕێ. لە نزیک بەنداوەکە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر کاروانی گەل و لە ئەنجامدا ٣ سڤیل شەهید و ١٥ برینداربوون.

چالاکی گەل بە جۆشوخرۆش و هەڵپەڕکێ بەردەوامە.