بەرخۆدان لە ئاکدەنیز: گەل بەربەستی پۆلیسی شکاند

ناڕەزایەتی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوامە، گەل بەربەستی پۆلیسی شکاند و بەرەو شارەوانی ڕێپێوانی کرد.

ناڕەزایەتی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین بەردەوامە. پاش ڕاگەیاندراو لە پارکی منداڵی ئازاد، گەل بەرەو شارەوانی ڕێپێوانیان کرد، پۆلیس هەوڵیاندا ڕێگری بکەن و هێرشیان کردە سەر گەل. لە بەریەککەوتنی گەل و پۆلیسدا، ئەندامێکی دایکانی ئاشتی لەهۆش خۆی چوو، بەهۆیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرەڕای هەوڵی پۆلیس، گەل پاشەکشەی نەکرد، لەوێ پۆلیس هێرشی کردە سەر پەیامنێری (PÎRHA) فاتۆش ساریکایا و لێیان دا.

گەل بەربەستی پۆلیسیان شکاند و بە بەرزکردنەوەی درووشم بەرەو شارەوانی ڕێپێوانیان کرد. بەهۆی گرتنی ئەو ڕێگایانەی بەرەو شارەوانی دەچن، لەبەردەم بینای دەم پارتی لە نزیک شارەوانی ڕێپێوانەکە کۆتایی هات.

پەرلەمانتاری دەم پارتی حوسەین ئۆلان، ڕایگەیاند هەرگیز تەسلیم نابن و گەل پاشکەشە لە ئیرادەی خۆی ناکات، گوتی: "قەیوم تەنها کێشەی دەم پارتی نییە، کێشەی هەمووانە. ئەم گەلە سەدەیەکە سەری نەوی نەکردووە. دەست هەڵبگرن لە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل. خاوەنداری لە شارەوانییەکانمان دەکەین".

بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کاتژمێر ١٩:٠٠ لەبەردەم بینای دەم پارتی ناوچەکە.