داواکرا سزای ١٥ ساڵ زیندان بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی لقی ئیزمیری هەدەپە بسەپێندرێت

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوای کرد سزای ١٥ ساڵ زیندان بەسەر بە هاوسەرۆکی پێشووی لقی ئیزمیری هەدەپە چنار ئاڵتاندا بسەپێندرێت.

دانیشتنی دووەمی دۆسیەی تایبەت بە هاوسەرۆکی پێشووی لقی ئیزمیری هەدەپە چنار ئاڵتان بە بانگەشەی 'ئەندامبوون لە رێکخرا' لە ١٣هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیر بەڕێوەچوو. چنار ئاڵتان کە بەشێوەی نادەستبەسەری دادگایی دەکرێت لەگەڵ پارێزەرەکانی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد. هەروەها بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)یش ئامادەی دانیشتنەکەبوون.

داواکاری گشتیی داوای کرد سزای ١٥ ساڵ زیندان بەسەر ئاڵتاندا بسەپێندرێت.

ئاڵتان و پارێزەرانی داوایان کرد بۆ بەرگریی لە بەرامبەر تۆمەتەکان ماوەیەکی دیکە کاتیان پێبدرێت و دەستیە دادگاس داواکەی قەبوڵ کرد و وراشیگەیاند، کە شایەتێکی نهێنی بە ناوی خوازراوی 'دۆکوز' بەشداری لە دانیشتنەکەدا دەکات. دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی نیسان دواخرا.