لە هەموو هەنگاوێکییدا هێڵی زیلانی بە بنەماگرت
هەڤاڵ ڕۆزا قارەمانێتی و فیداکاری تۆ ئەوەندە گەورەیە کە وشە بەشی گێڕانەوەی ناکات. بوێری، هەوڵدان، ڕەنج و فەلسەفەکەت لە هەڵبەستەکاندا مانادار دەبێت.
هەڤاڵ ڕۆزا قارەمانێتی و فیداکاری تۆ ئەوەندە گەورەیە کە وشە بەشی گێڕانەوەی ناکات. بوێری، هەوڵدان، ڕەنج و فەلسەفەکەت لە هەڵبەستەکاندا مانادار دەبێت.
لە ژێر دار چنارێکا لانکەیەک کە بەداری قەزوان دروستکرابوو بە دەستی دایکێکی کورد ڕادەژەنرا. گەڵای دارەکان بە پایز داپۆشراون و هەڵوەرییە ناو خاکی سوور. لاواندنەوەی ئەم دایکە دەگات بە گوێیەکانی ئەو منداڵەی لە ناو لانکەکەدایە.
دایک دەڵێ:
"دە لۆری لۆری، بەرخی من لۆری
کچەکەم دەبێتە شەڕڤانی چیایی ژووری
دە لۆری لۆری غەزاڵا من لۆری
بۆ غەزاڵی من چیایی باگۆک گۆڕی"
لەسەر لانکەکە ناوی برینێک دەنوسێت. ئەڤینی وڵات لە چیرۆکی ئەم دایکەوە دەکەوێتە ناو دڵی ئەم منداڵەی نێو لانەکەکە. قارەمانەکان بۆ هەڵمژینی هەناسەیەکی ئازاد لەسەر ئەم خاکە شەڕیان کرد، هەموو شەوێک دەبنە میوانی ئەو کچە دەلالە. ئەو بە نەریتی وڵاتێکی بەرخۆدێر، بە سترانی ژنانی دەنگبێژ، بە چیرۆکەکانی زمانێکی قەدەغەکراوە گەورە دەبێت. لە شاری مێردینی کەونار لەسەر خاکی کەربۆرانی دێرین ژنێک بە دڵی پڕ لە هەستی تۆڵەکردنەوە ڕێدەکات. کەزیەکەی وەک نەمامێکی ڕەیحانە بۆ شەڕێکی بە شکۆ دادەهێنێت. بریسکانەوەی چاوەکانی بەڵێن و بڕیاری ڕێپێوانی ئازادی دەبارێنێت. قاچەکانی بۆ ڕۆشتە چیا ئامادە دەکات کە ڕەنجی خۆی ئامادەی کردووە. دڵی بە دۆزی ئازادی کوردستان دەپێچێ. دەروونی پڕ لە ڕق و تورەی دەکات بۆ نەیاران بەرەوو چیای گابار هەنگاوهەڵدەگرێت. ڕێپێوانی چالاکوانێکی دەستپێکرد. ڕێپێوانی گەنجی تۆڵەکەرەوە، ڕۆزا کەربۆران.
هەموو مرۆڤێک خاوەنی بیرکردنەوەیەکە کە هەستی بە ژیانەوە دەبەستێتەوە. ئەو هەستە دەکات بە بناغەی بەڕێوەبردنی ژیانی. بە ئەندازەی بەکارهێنانی لە ژیانییدا بەرەوپێشەوە دەچێت، ئەوەندەش دەتوانێ کاریگەری لەسەر مرۆڤ دانێت. وەک ژن لە جەوهەری خۆییدا، بەو هەستانەوە هاتووەتە بوون و خۆیی پاراستووە. لە بنەمادا ئەو هەستانە مرۆڤ بە ژیانەوە دەبەستێتەوە. بێگومان لە کوردستاندا، بە ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆوە، لەسەرووی هەموویەوە ژنان پێشەنگایەی هەستەکانی ئازادییان کرد و خاوەندارییان کرد. لەمرۆدا بە هەڵوێستی بڕیارداری، بە تێگەشتنی ئازادی، بۆ تەواوی ژنانی جیهان بووە بە ئیلهامی ژیانی. یەک لەو ژنە گەنجانەی کە بەو هەستەوە، هەتا کۆتا ساتەکانی خۆی ژیانی کرد گەریلا ڕۆزا کەربۆران بوو.
ڕۆزا کەربۆران ناوی ڕاستەقینەکەی، بوشرا ئاکتاشە کە لەنێو بنەماڵەیەکی وڵاتپاریزی مێردیندا لە دایک دەبێت.
مێردین بە شارستانێتی دێریینەوە دەناسرێتەوە. بە کولتوورە وڵاتپارێزییەکەی و مێژووی کەونارییەوە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا جێگە دەگرێت. ڕۆزای گەنیجیش یەکێکە ڕۆڵەکانی ئەم کولتوورە کەونارەی مێردین کە بە بەسەرهات و چیرۆکی عەگیدانەوە گەورە دەکرێت. ئەمە فۆرم وەرگرتنی ژیانییدا، ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت. هەرچەندە حەقیقەتی سیستەم لە ئارادایە، بەڵام هێندەی نەریتە مێژوویەکان کاریگەری لەسەر جێناهێڵێت. هەرچەندی وەک هۆزەکان دووچاری هێرشەکان هاتبێت، جەوهەری کولتوورەکەی خۆی پاراستووە و خاوەنداری لێ کردووە. بە تایبەت لە مێردیندا یەک لەو هۆزانەی کە خاوەنی ئەو کولتوورەیە هۆزی تۆریانە. یەکێکە لەو هۆزانەی کە زۆرترین پەیوەستبوونی بە کولتووری خۆیەوە هەیە و بەرخۆدانی خۆی هەمیشەیی کردووە. لەگەڵ ئەمەشدا خاوەنی ڕۆڵەی عەگیدی بوونە. لە پێناو تێکۆشانی ئازادییدا گەلێک قوربانی داوە. ڕۆزای گەنج شەپۆل بە شەپۆل بەم نەریتە مێژوویەوە پێ دەنێتە ناو ژیانەوە. بۆیە بە ئەندازەی پەیوەستبوونی کاریگەر، ئەو بە پەیوەست بوونی کولتووری دایکی خۆیەوە ماوەتەوە و خۆی پاراستووە.
ڕۆزای دەم بەخەندە، لە پرۆسەی هێرشەکانی دووژمن لەسەر شارەکاندا، زۆر کاریگەر دەبی و لەساڵی ٢٠١٦دا بڕیاری بەشداربوونی خۆی بۆ نێو ڕیزەکانی پەکەکە دەدات و ڕوودەکاتە نێو ڕێزەکانی گەریلا. گەریلای گەنج بەو ئامانجەی کە بەشداربوونی تێکۆشانی خۆی بکات بە تۆڵەیەک لە دووژمن، بەشدار دەبێت و رۆڵ وەردەگرێت. ئەو هەنگاوی گەریلایەتییەکەی لەسەر خاکی گاباری بەرخۆدێر هەڵدەگرێت و فێردەبێت. ژیانی گەریلا و پەیوەندییەکانی ڕێهەڤاڵانی پەکەکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دروستەکات. ڕەنجی دا بۆ ئەوەی بە زانستییەوە ئەو نوێنەرایەتییە بکات. هەرچەندە لە ماوەیەکی کورتدا، لەو گۆڕەپانەدا دەمێنێتەوە، بەڵام بناغەی گەریلایەتی و ڕۆحی پەکەکە لەوێ قازانج دەکات. لەگەڵ ئەمەدا پێوانەی شۆڕشگێڕی و جۆری ژیانی کۆمیناڵ لەوێ فێردەبێت. بەبێ ئەوەی باردۆخەکانی ژیانی چیا بکات بە ئاستەنگ بۆخۆی و خۆی بدات بەلایەکدا، بە بێباکییەوە دەڕوات و ئەزموون قازانج دەکات.
گەریلای بوێر دوای ماوەیەکی کەم کە گابار جێدەهێڵێت، دەپەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا. حەفاتانین کە بە شێوازبوون، جوانبوون، دەوڵەمەندی، بەرەکەت، شکۆ و هەموو باشی و هێزەکانییەوە دەناسرێتەوە ڕۆزا لە ئامێزی خۆی دەگرێت. پەروەردەی یەکەمینی خۆی لە حەفتانین وەردەگرێت. لەهەر هەنگاوی تێکۆشانێکییدا، بۆئەوەی ببێتە نوێنەری ژیانێکی ڕاستەقینە، هێڵی زیلانان دەکاتە بنەمای خۆی.
ئەو ژنە گەنجە، گەریلای ژیر لە بەسەرهاتەکانی ژیانێکی بە شکۆدا خۆی بونیاد دەنێت. بە جوڵە ژیانێییەکانیەوە، بە زانستخوازی ڕەگەزییەوە شەڕ دەکات و تێدەکۆشێت. ئەو لێگەڕوانێکی لە دڵ، ئەڤیدارێکی ڕاستەقینەی ژیانییە. بە ئەندازەی ئەوەی تێدەگات، شەڕ دەکات و تێکۆشانی بە پراکتیک دەکات. بۆئەوەی ببێتە شەڕڤانێکی ڕاست و تێکۆشەرێکی ژیر، تێگەشتن لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات بە بنەمای خۆی. بۆیە هێندەی ناوەکەی خۆی مانادار دەکات و خۆش دەویسترێت.
گەریلا گەنج، ڕۆزای دەلال هەرچەندە تەمەنێکی زۆری لە تێکۆشانی ئازادییدا نابێت، بەڵام لە پێداگریی ژیانی و ئامانجە سەرکەوتخوازییەکانیدا زۆر لە پێش دەبێت. لەگەڵ ئەمەدا بە سەپاندی دڵی، بە بوێریی شەڕکردنەکانییەوە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هاوڕێیانی تێکۆشانی دادەنێت. لەهەموو ئەرکێکدا ناوی دەهێنرێت، لە هەموو چالاکییەکدا ڕۆڵی دەبیسترێت و لە ژیانییدا هەر بە ڕووبەخەندەکەی دەناسرێتەوە. هەموو کەسێک ناوەکانی ڕۆزای ڕوکەن، ڕۆزای چالاکوان دەناسێتەوە. بە ڕەنج و هەوڵدانەکانییەوە، ناسنامەیەکی شایستە دەستدەخات. بۆیە بە ئەندازی سوپایەکی ژنان، ڕۆڵ و ئەرک دەخاتە ئەستۆی خۆی و چالاکانە بەشدار دەبێت.
ژنی بوێر، گەریلای چوست و چالاک ڕۆزا یەک لەو پێشەنگانەیە کە لە گەریلایەتیی ژیانەوەدا خاوەنی ڕۆڵ بووە. بە جۆری ژیانی خۆی، بە شێوازی تێکۆشانییەوە خاوەن کاریگەرییەکی جددییە. ئەو خاوەنی ئە شایستەبوونەیە کە بە هەڤاڵێتی درووستییەوە، بە پراکتیک و چالاکوانییەوە دەبێتە جێگەی دڵخوازی هەموو هاوڕێکانی.
گەریلا ڕۆزا لە پرۆسەی جەنگی خابووردا دەڕواتە تیمە جوڵاوەکانەوە. گەریلای ژیر لە هەرێمەکەدا بەشداری چەندین چالاکی دەبێت. لە ڕۆشتنە کەشفکردنەوە بیگرە تا ئەنجامدانی چالاکی ڕۆڵی لە پێشەنگایەتییدا لە پێش بووە. بە بڕیاری و هەڵوێستی سەرکەوتنییەوە، هێزی دەدایە دەرووبەرەکەی و دەبووە پاڵنەر. ئەو نەک بە تەنها چالاکوانێکی کاتی شەڕە، ئەو پێشەنگێکی ژیانییە کە لە هەموو ساتەکاندا لەگەڵ هاوڕێکانییدا بووە.
گەریلای پێشەنگ، ڕۆزا لە دوای پراکتیکی تێروپڕ کە لە گۆڕەپانەکاندا بەڕێوەی دەبات، لەسەر داوای پارتەکامن-پەکەکە و پێویستی پەروەردەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەڕواتە ئەکادیمیایی بیردۆزی شەهید بێریتان دەبێت. وەک چۆن ئەوەی بۆ هەموو میلیتانێک پەروەردە پێوانەیەکی بنەڕەتی ژیانییە، بۆ گەریلا ڕۆزاش هەمان مانایی هەیە. ئەو لەگەڵ پێشینەیی پەروەردەییەوە جارێکی دیکە لەسەر پێوانەکانی پێشەنگایەتی و ڕۆڵی فەرماندارییدا کە دەبێت چۆن بێت، پەرە بە شیکاری و قووڵبوونەوەی خۆی ئامادە دەکات. لەسەر شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ و جۆری شەڕکردن وەک ژن کە دەبێت چۆن بێت پەرەپێدەدات، شیکاری و ئامانج بەدەست دەهێنێت. ئیدی بۆ ئەو هەڵوێستی تێکۆشان، هەڵوێستێک کە پشتی پێدەبەستێت هێڵی ئازادییە، دەتوانێت سەرکەوتن مسۆگەر بکات. گەریلا ڕۆزا ئەمە وەک پێوانەیەکی بنەڕەتی دەبینێت و خۆی بونیاد دەنێت. ئەو دوای وەرگرتنی پەروەردە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو دەکات جارێکی دیکە دەڕواتەوە گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا و جێگەی خۆی لە تیمە جوڵاوەکاندا دەگرێت.
گەریلای گەنج ڕۆزا کەربۆران، یەکێکە لەو گەریلایانەی لە سەرەتای ئۆپەراسیونەوە هەتا پیش شەهیدبوونی لە نێو شەڕدا بووە. ئەو لە چالاکییە مێژوویەکەی ٢ی شووباتی ٢٠٢٣دا بە دەربڕینی 'ئیدی تەحەمولمان لە بەرانبەر دیلبوونی ڕێبەر ئاپۆدا نەماوە' بەرەو ڕێپێوانی ئازادی خۆی هەنگاوهەڵدەگرێت و بەشداری چالاکی مێژووی دەبێت. گەریلای پێشەنگ، ژنی بەرخۆدێر ڕۆزا لە چالاکی شاخی هەکارییدا، لە قۆڵی هێرشبردندا وەک فەرماندەیەکی گەنج جێگە دەگرێت. لەو مانگەی زستاندا، لە ژێر بارودۆخی سەختی وەرزدا دەدات بەسەر دووژمندا و شەر دەکات. نە هێزی تەکنیکی و نە بەفری زۆر دەتوانێت ڕێگری بەرەوپێشچوونی سەرکەوتن خوازییانەی بگرێت. ئەو بە حەسرەتی تۆڵەکردن و بە فیدایانەی شەڕکردنەوە چووە جەنگەوە. لەم چالاکییەدا گەریلا ڕۆزە لەگەڵ ٦ هاوڕێی خۆییدا بە هەموو بوێرییانەوە لە بارودۆخی سەختی زستاندا هەڵدەکەوتنە سەر دووژمن و تا کۆتا فیشەکی خۆیان بە قارەمانێتییەوە شەڕدەکەن و دەگەن بە پلەی شەهادەت.
تۆ ئەو جوانییەی کە بە قسەکردن پێناسە ناکرێیت. تۆ ژنێکی بەهێزی، گەریلایەکی بوێری کە بەچەند دەستەواژەیەک پێناسە ناکرێیت. تەنها بوێری ژیانییت، قارەمانێتی و چالاکوانیت، بەشی ئەوە دەکات کە بەدەیان هەڵبەست، بە سەدان دەستەواژە کە شایەنی ژیانی تۆبێت، شایەنی تێکۆشان و شەڕەکانت بێت دەرببڕێیت. تۆ ئەو کەسەی کە ناوەکەت بە پیتی زێڕێن لە ڕووپەڵی مێژوودا نەخشێنراوە. تۆ ئەو کچە دەلالەی، ئەو کچە سەرهەڵدێرەی کە هەموو کەسێک بە ناوی تۆوە، بە زمان و تێکۆشانەکانتەوە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان شەڕ دەکەن و تێدەکۆشن. تۆ بووی بە نەریتێکی مێژووی کە لە هەر کۆدێکدا ڕەنجی تۆ دەبینرێت، لە زمانی هەر گەریلایەکدا بە یادەوەری، جۆش و ڕووخۆشی ژیانییتەوە باس دەکرێیت. با دڵت ئارام بێت، هەتا ئەو نەریتە خاوەندارییە، ئەو نەریتی تۆڵەکرنەوە هەبێت، ئێوە زیندوودەبن.