لە گوندەکانی گەڤەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی هەرێمی گەلیێ دری لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێوارەی یەکشەممە لە گوندەکانی ناوچەی گەلیێ دری سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکردووە.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە زۆزان و لەوەڕگاکانی گوندەکانی سۆریان، بلندباسان و بردکێ بەڕێوە دەچێت.

باس لەوەش دەکرێت کە لە زۆزانی ناڤشیانێ جموجۆڵی سەربازی زۆر هەیە.

لەو هەرێمانەی کە ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجۆڵ کردووە. هاوکات زرێپۆشە سەربازییەکان بەرەو ناوچەکە دەگوازرێنەوە.

ڕاگەیەندراوە سوپای تورک لە هەرێمی ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕێگری لە هاتوچوی دانیشتوانی گوندەکان دەکات.

باس لەوەش کراوە کە لە ناوچەکانی ماسیرۆ و دریشکەی گوندەکانی ناوچەی ئەلباکی شاری وانیش ئۆپەراسیونی سەربازی دەستی پێکردووە.