بەرخودانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە

بۆ پارێزگاری لە بەنداوی تشرین و وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوەکە، چالاکی ئێشکگریی گەل بەردەوامە.

بەنداوی تشرین سەرچاوەی گرنگی دابینکردنی ئاو و کارەبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە.

دەوڵەتی تورک کە بە هێرشەکانی بۆ سەر بیناسازی هەرێمەکە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمەوە هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین چڕکردووەتەوە.

گەلانی کورد، عەرەب، سوریان و ئەرمەن بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە ٨ی کانونی دووەمەوە لە سەر بەنداوەکە لە ئێشکگرییدان.

لە رۆژی چوارشەممەدا گەلی کانتۆنی جزیرە بۆ پشتیوانی بەشداری لە ئێشکگرییەکەدا کرد. ١٣ی کانونی دووەمیش دانیشتوانی رەبقا، رەقا و دێرەزۆر بەشدارییان لە ئێشکگرییەکەدا کردبوو.

ئێشکگرییەکە سەرباری سەرما بەردەوامە و گەل دەوروبەری بەنداوەکە لە پاشماوەی موشەک و تۆپەکان پاکدەکەنەوە.