لە زانکۆی کۆبانێ وۆرک شۆپی بەرخۆدان بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆبانێ وۆرک شۆپی "لەنێو بێدەنگیدا، دەنگدانەوەی بەرخۆدانی کۆبانێ و ڕۆژئاوا" ئەنجامدرا.

لە زانکۆی کۆبانێ وۆرک شۆپی "لەنێو بێدەنگیدا، دەنگدانەوەی بەرخۆدانی کۆبانێ و ڕۆژئاوا" ئەنجامدرام هێرشەکانی سەر تشرین و قەرەقۆزاق و پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێ کران.

مامۆستایان و خوێندکاران و ئەکادیمیستەکان و ڕۆشنبیران بەشداربوون.

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نوری مەحمود لەڕێگەی بەرنامەی زوومەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ڕەوشی نوێی سوریا کرد، تیشکی خستەسەر هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە و بەرخۆدانی شەڕڤانان دژی هێرشەکان، گوتی: "کاتێک شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد، گەل بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەستی بە تێکۆشان و بەرخۆدان کرد. ئەم گەلە هەمان گەلە. بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕی تێدەکۆشێت و لەپاڵ شەڕڤانان دەوەستێت".

نوری مەحمود ڕایگەیاند پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، بۆ ئەوەی گەلانی کورد و عەرەب و سریانی نەبنە خاوەنی ستاتۆ دەوڵەتی تورک درێژەی بە هێرشەکانی دا، بەتایبەت بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق.

ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەیلا شەمس عەلادین ئەحمەد تیشکی خستەسەر پێویستی یەکێتی کورد، گوتی: "سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکان، یەکێتی کوردان پێویستییەکی ستراتیژییە. بەم یەکێتییە دەتوانین باشتر بڕۆینە بەردەم وڵاتانی جیهان و هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەین".

هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان موسلیم قسەی کرد و تیشکی خستەسەر کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر کەرتی پەروەردە و خوێندن.

پرۆفیسۆرکی زانکۆی هەولێر تۆماس شمیدینگەر تیشکی خستەسەر گرنگی کۆبانێ لە سیاسەتی ئەوروپا و ڕای گشتی جیهاندا، هەروەها دەهەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێی بیرهێنایەوە.

ئەنجامنامەی وۆرک شۆپەکە وەهایە:

" لە سوریای نوێدا دەبێت سیستەمێکی خۆجێی و زیهنیەتی دادپەروەری مرۆیی هەبێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کە خۆی لەسەر بناغەکانی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بنیات ناوە، دەبێ وەک مۆدێلێک بۆ چارەسەر لە هەموو بەشەکانی سوریای نوێ وەربگیرێت.

پێویستە سوریایەکی دیموکراتیک لەسەر بناغەی ئازادی ژنان بنیات بنرێت. جگە لەوەش، لە سوریای نوێدا ژنان دەبێ وەک بەشێکی بنەڕەتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا (بەڕێوەبردن، دەستوور، بەرگری ڕەوا و هتد) جێگەی خۆیان بگرن.

پێویستە لە ڕێگەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە دژی کێشەکانی ئایین‌پەرستی و نەژادپەرستی و ڕەگەزپەرستی تێکۆشان بکرێت.

پێویستە بۆ یەکێتی نەتەوەی کوردی دیموکراتیک، هەوڵ و کۆبوونەوە و خەباتی بەپەلە هەبێت. پێویستە بۆ بنیاتنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنرێت.

پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری نوێی سوریادا دەستەبەر بکرێت بۆ ئەوەی گەلی کورد وەک گەلانی دیکە لە مافە ڕەواکان سوودمەند بێت.

پێویستە لە ڕێگەی ئامار و داتاکانەوە پێویستە ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا بکرێت.

پێویستە ئەو کارانەی دوژمن بەرامبەر بە گەل ئاشکرا بکرێن، کە وا دەکات منداڵان و قوتابیان لە مافی خوێندن بێبەش بکرێن. دەبێت لە ڕێگەی بەڵگەکانەوە بۆ ڕای گشتی نێونەتەوەیی ئاشکرا بکرێت.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) کە بەهاکانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەپارێزن، دەبێت ببێتە پڕۆژەیەک کە هەموو سوریا بپارێزێت.

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کە بە پێشەنگایەتی قەسەدە دەکرێت، دەبێتە ڕووناکی بۆ ئازادی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ڕێکخستنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە زیهنیەتی بەرگری ڕەوا و مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی ئازاد، دێتەدی".