لەناوچەکانی منبج و پردی قەرەقۆزاق ٢٨ چەتە کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کە لە دەوروبەری منبج و پردی قەرەقۆزاق لە بەرخودانی شەڕڤانانیاندا لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٨ چەتە کوژران، ٣٦ی دیکەش برینداربوون.
قەسەدە رایگەیاند، کە لە دەوروبەری منبج و پردی قەرەقۆزاق لە بەرخودانی شەڕڤانانیاندا لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٨ چەتە کوژران، ٣٦ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و بەرخودانەکانی دوێنێی لە دەوروبەری منبج، پردی قەرەقۆزاق و دێر حافر ئاشکرا کرد.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژە پێدەدەن. لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەک، فڕۆکەی شەڕ، درۆن، تانک، کاتیشا و چەکی قورس بەکاردەهێندرێن. سەرباری هەموو ئەوانە، هێرشەکان بەرامبەر بەرخودانی شەڕڤانانمان تێکدەشکێن.
دوێنێ دووشەممە کاتژمێر ١٢:٤٥ی نیوەڕۆ چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی بی ئێم بی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر مەزرای ئەبو سەعید لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج. لەوێ شەڕێکی دژوار لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان روویدا. لەو چوارچێوەدا یەکینەکانی شەهید هارون گردبوونەوەی چەتەکانیان کردە ئامانج و ژمارەیەک چەتە کوژران و برینداربوون. بەهۆیەوە چەتەکان ناچاربوون بکشێنەوە. دواتر چەتەکان جارێکی دیکە هێرشی نوێیان ئەنجامدا. سەڕڤانانمان وەڵامێکی بەهێزیان بە چەتەکان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە. شەڕەکە تا کاتژمێرەکانی دەمەوئێوارە بەردەوام بوو. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و لە ١٨ کۆبوونەوەی چەتەکان درا.
هێزەکانمان بە چالاکییەکە کاریگەرەکانیان لە گردبوونەوە و خاڵەکانی چەتەکانیاندا. هەر جارێک کە گورزی قورس بەر لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەکەوێت، بە فڕۆکەی شەڕ و درۆن هێرشی دژواریان ئەنجام دەدا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ شەڕڤانمان برینداربوون.
لە پێکدادانەکاندا هێندەی روونبووەتەوە ٢٣ چەتە کوژران و ٢٤ چەتەش برینداربوون، برینی ١٠ لەو بریندارانە سەختە.
لە بەرەی پردی قەرەقۆزاقیش شەڕڤانانمان خاڵ و گردبوونەوەی چەتەکانیان لە گوندەکانی قەبوو ئیمۆ، دەوروبەری گردی سیریاتل کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژران و ١٢ چەتەش برینداربوون، برینی ١٠ چەتە سەختە.
فرۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە گوندەکانی پڕ لە دانیشتوانی مەدەنی بۆردومان کرد. لەو چوارچێوەدا گوندی بیر حسۆ و گرێ رولا لە نزیک پردی قەرەقۆزاق و سایلۆکانی گەنم لە سرین بۆردومان کران. بۆردومانەکان هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبوو. هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکان، داگیرکەریی تورک بە چەکی قورس گوندەکانی بیر حسۆ، جادا، نور عەلی، گرک، تینە و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقیان تۆپباران کرد.
لە بەرەی دێر حافر، فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ جار خاڵەکانی هێزەکانمانی بۆردومان کرد، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. هەروەها ٤ درۆنی خۆتەقێن گوندی مفتاحییەیان بۆردومان کرد. شەڕڤانانمان درۆنێکیان خستە خوارەوە و ٣ درۆنەکەی دیکە بێ ئەوەی هیچ زیانێک بگەیەنن تەقینەوە. درۆنێکی دیکەش لە گوندی دبس عەفان خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج، بەڵام هێرشەکە زیانی لێنەکەوتەوە. شەڕڤانانمان درۆنێکی خۆتەقێنیان خستە خوارەوە. هاوکات یەکینەکانی شەهید هارون لە گوندی ئیمام ٤ چالاکی ئاسمانییان لە دژی کۆبوونەوەی چەتەکان ئەنجامدا. بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی چەتەکان نەزانراوە.
ئاماری گشتی شەڕەکانی دوێنێ: ٢٨ چەتە کوژران، ٣٦ چەتە برینداربوون، کە برینی ٢٠ چەتەیان سەختە. هەروەها ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران. هێزەکانمان گورزیان لە ٢٤ خاڵی چەتەکان وەشاند و درۆنێکی خۆتەقێنی چەتەکان خرایەخوارەوە. ٤ شەڕڤانمان برینداربوون و پەیوەندیمان لەگەڵ ٣ شەڕڤانمان پچڕاوە".