لە ئاکدەنیز گەل و گەنجان بەرخۆدان دەکەن

لە ئاکدەنیز گەل و گەنجان سەرەڕای هێرشەکانی پۆلیس بەرخۆدان دەکەن.

ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین لە ٥هەمین ڕۆژ لە گەڕەکی یەنیپازار و دەمیرتاش بەردەوامە. پەرلەمانتارانی دەم پارتی پەریهان کۆجا، محەمەد زەکی ئیزمیر و جۆرج کۆجا، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی مێرسین و گەلێک کەس ویستیان چالاکی دانیشتن ئەنجامبدەن. رێگری لە گەل کرا بە پاساوی "خۆپیشاندان دژی یاساکانی ڕێپێوان".

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین پەریهان کۆجا لە بەرانبەر رێگری کردنەکە ناڕەزایەتی نیشاندا و گوتی: "دەست لە زوڵم کردن لە گەل هەڵبگرن. بڕیار لە قەیومەکان وەردەگرن و بە زاناییەوە زوڵم لەم گەلە دەکەن. تاوەکو دەستور پێشێل بکەن، دانوستانتان لەگەڵ ناکەین".

وتیشی: "سەردانەکانمان بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ لای پیشەوەران ڕێگری لێکرا. ئەو بەربەستانەی لە پێش ئێمە دادەنرێت لە پێش منداڵکوژەکان و پێشێل کارەکان دانانرێن".

سەرەڕای ڕێگرییەکانی پۆلیس گەل سەردانی پیشەوەرانی کرد و بانگەوازی بەشداربوونیان لە ئێشکگری سبەی کرد کە لە پێش شارەوانی گەمارۆدراو ئەنجام دەدرێت. لە دوای سەردانی کردنی پیشەوەران گەل دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد. لە چالاکییەکە دروشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"، "ئاکدەنیز هی ئێمەیە"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرزکرایەوە.

بانگەواز کرا

لە دوای چالاکی دانیشتن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا و لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەرلەمانتاری شەرناخ زەکی ئیرمەز گوتی: "سڵاو لە تەواوی گەلی کورد دەکەین کە خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات. تاوەکو هاوسەرۆکانی شارەوانییمان دەگەڕێنەوە سەر ئەرکی خۆیان لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین. گەل دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە قبوڵ ناکات. بانگەواز لە هەموو کەس دەکەین کە سبەی کاتژمێر ١٣:٠٠ لە پێش بینای شارەوانی کۆبووببێتەوە. پێویستە هەمووکەس بە ڕۆحی سەفەبەری بەشداری ئێشکگری ببێت".

گەنجان بەرخۆدان دەکەن

گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز ٥ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێرش دەکرد، گەنجان بە مۆلۆتۆڤ، یاری ئاگرین و بەرد وەڵامی هێرشەکانی پۆلیسیاندایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆیان بەرزکردەوە.

پۆلیس گازی فرمێسکرێژی لە تەواوی گەڕەکەکە دەتەقاند. خەڵک بۆ ئەوەی پشتگیری گەنجان بکەن لە پەنجەرەکانەوە لیمۆیان فرێدەدا. بەرخۆدانی گەنجان بەردەوامە.