بایندەر: گەل شارەوانی خۆی وەردەگرێتەوە

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر گوتی: "یان ئەوەتا ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان هەڵدەبژێرن یان چیتر ئێوە وەک موخاتەب نامێننەوە. بە قەیوم و هێرش خوشک و برایەتی نابێت".

چالاکی شەرمەزار کردنی دانی قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسینی دەم پارتی، لە شارەکە بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتییکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر لە گەڵ جەماوەردا لە پێش شارەوانی گەمارۆدرا کۆبوونەوە. لە پێش شارەوانی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. دایکانی ئاشتی ناڕەزایەتیان نیشانی پۆلیسەکاندا و گوتیان: "وەرن پاشەکشە بە دزەکان بکەین". لە چالاکییەکدا گەلێک جار دروشمی "قەیوم تاڵانە" بەرزکرایەوە. هەروەها پانکارتی "قەیوم کودەتایە لە دژی دیموکراسی" هەڵگیرا.

هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە کەسکین بایندەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "گەلەکەمان سیاسەتی ئێمەیان هەڵبژارد و دەنگیاندا، بەڵام ئاکەپە دەستبەسەرداگرتنی ئەنجامدا. گەلەکەمان متمانەی بە دەسەڵات نەبەخشی و دەنگی پێنەدا. ٣ جار قەیومتان سەپاند، هەر جارێکیش گەل پشتگیری لە پارتەکەی خۆی دەکرد. گەل شارەوانی خۆی وەردەگرێتەوە. هۆشتان بهێننەوە سەر خۆی".

بایندەر ئاماژەی بە دیداری ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "لە ١ی تشرینی یەکەمەوە باسی خوشک و برایەتی کورد و تورک دەکەن. ئێمەش دەمانەوێت بەڵام بە قەیوم و هێرش نابینە برا. متمانەمان پێتان نییە. لەگەڵ گەل و هێزەکەمان سەردەکەوین. دەڵێن 'دووژمنی کوردان نین' بەڵام دووژمنی گەلی کورد و ناسنامەی کوردن. ٢ ڕۆژنامەنووسی کوردتان بە فرۆکەی بێفرۆکەوان شەهید کرد. ئەم دەوڵەتە دووژمنی تەرمی گەلی کوردیشە. دەستان بەسەر شارەوانییەکەماندا گرت، هەڤاڵاکەنمانتان زیندانی کردوە. ئێوە دووژمنی ئیرادەی گەلی کوردن".

بایندەر ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و گوتی: "ڕۆژانە هێرشە دەکەنە سەر ڕۆژئاوا، هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی پێکەوە ژیانی گەلان. ناڵێن 'دەستی ئاشتیی درێژ دەکەین'. متمانەیان پێناکەین. لەم پرۆسەیدا متمانەی ئێمە تەنها بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.  بۆ جێبەجێکردنی ئەو ٧ خاڵە چیمان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەین. گەلی کورد بۆ ئاشتیی شکۆمەندانە دەڵێت 'بەڵێ' بەڵام ئێوە قەیوم دەسەپێنن، هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا ناشتوانن سەرکەوتووبن. ئەگەر درێژە بەم سیاسەتانە بدەن وەک موخاتەب نامێننەوە. یان چارەسەری دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەبژێرن یان چیتر وەک موخاتەب نامێننەوە".

بایندەر لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "تاوەکو کۆتایی لە دژی زوڵم و دووژمنایەتی تێدەکۆشین. بە ناحەقی شارەوانییەکەمان گەمارۆدراوە. کەس بە زوڵم سەرنەکەوتووە و هەمیشە بەرخۆدەر سەردەکەوێت. بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە تاوەکو کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و پاشەکشە بە قەیوم دەکەین".

لە دوای قسەکان جەماوەر چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. لە چالاکییەکدا دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرایەوە.