لە گەڕەکی غەربی ٥ تابوور دامەزران
لە گەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆ لەژێر چەتری هەپەجە ٥ تابوور دامەزران.
لە گەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆ لەژێر چەتری هەپەجە ٥ تابوور دامەزران.
بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی سەفەربەریی گشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە، دانیشتووانی گەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆ ٥ تابووریان بە ناوەکانی شەهید جیهان بیلگین و ئاڤزەم چیا و چیا ڕوس و شڤان ئەحمەد و بیلال ئەحمەد دامەزراند.
تابوورەکان بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) ڕاگەیاند، ئەندامی هەپەجە لەیلا عەلی لە یاریگای شەهیدانی ١٢ ی ئادار ڕاگەیاندراوەکەی خوێندوە، تێدا جەختکرایەوە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و پشتگیری لە بەرخۆدانی قەسەدە لە بەنداوی تشرین، تابوورەکان دامەزراون.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی گەڕەکەکە، هەرێمەکە لە هێرشە داگیرکارییەکان دەپارێزن.