تاڵانکردنی سروشتی کوردستان
جوگرافیای کوردستان بە بیرلێدانی نەوت، کانگا، کانگای خەڵوز، پرۆژەکانی وێستگەی کارەبای ئاو (HES) بێ مرۆڤ دەهێڵنەوە و هەوای هەرێمەکە ژەهراوی دەکەن. سەرۆکی ژینگە و شاری نوسینگەی یاسایی ئامەد ئەحمەد ئینان وەبیری هێنایەوە لە شەرناخ لەبەر ئەوەی کە تێکۆشان یەکگرتوو بەڕێوەناچێت سروشت تاڵندەکرێت و ئاماژەی بەوەکرد کە لە دژی تاڵان دەبێت هێڵی تێکۆشان فراوان بکرێت و نزیکایەتی ڕێکخستنی نیشانبدرێت.
ئەحمەد ئینان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە ئەو گوندانەی ئامەد کە لە تاڵانی کانگاکاندا لە ساڵانی ١٩٩٠ چۆڵکراون و گوتی: "بۆ ئەوەی ئەو گوندانەی لە ساڵانی ١٩٩٠وە چۆڵکران بە تەواوی چۆڵبکرێن، جوگرافیای بە سیاسەتی دانانی کانگا ڕووبەڕووە. بەتایبەت گوندەکانی پرەژمان و هەردانی ناوچەی پیران لە ساڵانی ١٩٩٠ چۆڵکرا و پاشان هەندێک لە گوندییەکان گەڕانەوە زێدی خۆیان. گوندییەکان بە تەواوی لە نێو پرۆسەی کانگادان ئەمەش نیشاندەری دڕندانەترین دەرهێنانی ماددە سروشتییەکانە لە کوردستاندا. مافی ستراتیژی و ژیانی مرۆڤەکان پێشێل دەکرێت. بەم شێوەیە نایانەوێت مرۆڤ لەوێ بمێنێتەوە لە هەرێمی کاسۆر و ناوچەی پاسوری کۆمپانیا لەگەڵ سەرباز چاودێرن و کاردەکەن. گۆڕەپانی ژیانی دانیشتووانی هەرێمەکە تاڵاندەکرێت".
کەلتوور و ناسنامەی مرۆڤ لە ناودەبرێت
ئینان ئاماژەی بەوەکرد کە بە ناوی کانگاوە دەیانەوێت جوگرافیای کوردستان لە مرۆڤ چۆڵ بکەن و گوتی: "زۆر بوونی دەرهێنانی کانزاکان نیشاندەری سیاسەتێکی ئەنقەستە لە دژی ژینگەی کوردستان، بە پێی ئەو داتایانە لامە ئەمە سیاسیە و بە ئامانجی چۆڵکردنی کوردستانە لە هاوڵاتییانی. گەلی هەرێمەکە نایەوێت دەست لە خاک و گۆڕەپانی ژیانی هەڵگرێت. تاڵانی کانگا ناسنامە و کەلتووری مرۆڤ لە ناودەبات. گەلی هەرێمەکە تێکۆشانێکی مانەوی کەلتووری بەڕێوەدەبەن. مرۆڤەکانمان لەوێدا بۆ پاراستنی کەلتوور و ناسنامەی خۆیان تێکۆشانێکی بێ هاوتا ئەنجام دەدەن. لە دەشتی فیسی ناوچەی لجێ لە چوارچێوەی کاری نەوتدا تاڵانی تالانێکی گەورەی سروشت دەکرێت. لەگەڵ کانگادا هەوڵددەن بە زانابوون تایبەتمەندی ئیکۆ-سۆسیۆلۆژیکی کوردان لە ناوببەن. سەرەرای فشار گەلی هەرێمەکە هەوڵدەدات خاوەندارێتی لە سروشت بکات".
پێویست بە تێکۆشانی هاوبەش دەکات
ئینان ڕایگەیاند لە دژی تاڵانکردنی ناسنامە و سروشت هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بە گوێرەی پێویست نەبوون و گوتی: "بڕوانن لە ناوچەی پاسوری گەل لە دەشتی حەسەندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی یەکیانگرتوو وو ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا. گوندییەکان لە دژی سیاسەتی تاڵان کردن و قڕکردن ئامادەیە. ئەگەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شارەوانی پشتگیری نەکەن بێ ئامانج دەمێنێتەوە. چونکە بۆ سەرکەوتن دەبێت هێڵێکی تێکۆشانی یەکگرتوو بونیاتبنرێت".