بە دیمەن

ئێشکگریی ئازادی ٦٥٨ هەفتەیە بەردەوامە

گرووپی ڕێن کە لە هەفتەی ٦٥٨ هەمیندا ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ، پەیامیان دا "تا ڕێبەرمان ئازاد دەبێت، ئێشکگریمان بەردەوامە".

ئێشکگریی ئازادی کە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەلایەن دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لە هەفتەی ٦٥٨ هەمین بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی کە بە ئامانجی هەڵگرتنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، هەر هەفتەیەک لەلایەن گرووپێکی گەلی کورد و دۆستەکانیانەوە وەردەگیرێت. ئەم هەفتەیە گرووپێکی شاری ڕێنی فەرەنسا کە پێکهاتبوون لە ئەحمەد ئۆزتورک و مەزڵوم کایا و شاهین تەکەر، ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.  

ئەحمەد ئۆزتورک لەسەر ناوی گرووپەکە گوتی: "تا ڕێبەرمان ئازاد دەبێت، ئێشکگریمان بەردەوامە".

ئۆزتورک یەکێتی ئەوروپای شەرمەزارکرد کە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن.