خەڵکی کۆبانێ بە جەماوەری پێشوازییان لە ئێشکگرانی تشرین کرد
بە هەزاران کەس لە خەڵکی کۆبانێ هاووڵاتیان کە ٤ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین ئیشکگری دەگرن، لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییان لێکرا.
بە هەزاران کەس لە خەڵکی کۆبانێ هاووڵاتیان کە ٤ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین ئیشکگری دەگرن، لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییان لێکرا.
خەڵکی شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات پێش ٤ ڕۆژ، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و نیشاندانی دژایەتی لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان، چووبوونە بەنداوی تشرین کە بەشداری ئێشگکری ببن.
ئەمڕۆ دوای ٤ ڕۆژ لە ئێشکگرییان خەڵکی کۆبانێ ئێشکگرییان ڕادەستی خەڵکی کانتۆنی جزیرە کرد کە دوێنێ گەیشتنە بەنداوەکە، دواتر گەڕانەوە بۆ کۆبانێ.
خەڵکی شاری کۆبانێ بە جۆشێکی مەزن لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییان لە ئێشکگرانی تشرین کرد. گەل بە هەڵگرتنی ئاڵای قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە و دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" پێشوازییان لە ئێشکگران کرد.
دوای پێشوازیکردن، خولەکێک ڕێز گیرا. لەوێ یەکێک کە لەوانەی کە لە بەنداوی تشرین بوو، هاوسەرۆکی دەستەی هەرێمی کانتۆنی فورات فەواز ئەحمەد قسەی کرد و گوتی: "بەرخۆدانی گەل لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی زۆر بەهێزە. نابێت هەرگیز ئاو و کارەبای خۆمان بۆ دووژمن جێبهیڵین. ئەمە ئاو و کارەبای ئێمەیە، کەس ناتوانێت نزیکی ببێتەوە".
فەواز ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "دەبێت بەرخۆدانەکانمان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەهێزتر بکەین. بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان و شەهیدانمان کە هەرگیز ڕێگە نادەین دووژمن بستێک بێتە خاکەکەمانەوە، وە بەرخۆدانمان تێک شکاندنی دووژمنان بێت".