١٤ نووسینگەی پارێزەران لێدوانەکانی مەنسوور یاڤاشیان ئیدانە کرد

نووسینگەی پارێزەرانی شارەکانی ئامەد، ئاگری، ئێلح، چەولیک، بەدلیس، دێرسیم، جۆلەمێرگ، ئیدر، قەرس، مووش، سێرت، ڕحا، شرناخ و وان، لێدوانەکانی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەیان سەبارەت بە بێ حورمەتی کردن بە گەلی کوردیان لە کاتی پیرۆزباییەکەی نەورۆزدا ش

نووسینگەی پارێزەرانی شارەکانی ئامەد، ئاگری، ئێلح، چەولیک، بەدلیس، دێرسیم، جۆلەمێرگ، ئیدر، قەرس، مووش، سێرت، ڕحا، شرناخ، لێدوانەکانی مەنسوور یاڤاشیان لە کاتی کاردانەوەکانی دژ بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵدا، ئیدانە کرد و بەوبۆنەوە بەیاننامەکەیان لەژێر ناونیشانی "ئێمە ئەو لێدوانانە ئیدانە دەکەین کە لە کۆمەڵگادا دەبنە هۆی جیاکاری" ڕاگەیاند.

لە میانەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری شرناخ دا، هێزەکانی پۆلیس بەسەر منداڵاندا شیرینەمەنیان دابەشکرد و مەراسیمەکەش بە هێمنی بەڕێوەچوو. ئەم کارە بوو بە ئامانجی لێدوانەکانی مەنسوور یاڤاش. لە بەیاننامەکەی نووسینگەی پارێزەراندا هاتووە کە لێدوانەکانی مەنسوور یاڤاش لە کۆمەڵگادا دەبێتە هۆی جیاکاری.

لە بەیاننامەکەدا وێڕای ناڕەزایەتی دژ بە نادادپەروەری بەرامبەر شارەوانی ئەستەنبوڵ، جەخت لەوە کراوەتەوە کە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە داوای مافەکانیان دەکەن لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە تەواوی قبوڵکراو نییە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە هۆکاری نیگەرانی مەنسوور یاڤاش دەستوەردان نەکردنی پۆلیس بووە لە مەراسیمی نەورۆزی شرناخ و بەیاننامەکە بەم شێوەیە کۆتایی هات: "ئێمە وەک نووسینگەی پارێزەرانی ناوچەکە، ئەو جۆرە لێدوانە نابەرپرسانەی کە دبنە هۆی جیاکاری لە نێو گەلاندا ئیدانە دەکەین. دەبێت ئەم جۆرە کردەوانە دووبارە نەبنەوە."