برازایەکی ئەحمەد تورک لە هێرشێکی چەکداریدا گیانی لەدەستدا

برازای سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، حوسێن ڕێبەر تورک لە مێرسین لە هێرشێکی چەکداریدا گیانی لەدەستدا.

برازای سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، حوسێن ڕێبەر تورک (٢٩ ساڵ) لە ٢٨ ی کانوونی دووەم (سێشەممە) لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە چوارڕیانی کۆپرولوی گەڕەکی کارادوڤار، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووییەوە.

لە هێرشەکەدا حوسێن ڕێبەر تورک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بڕیار وایە تەرمی حوسێن ڕێبەر تورک لە مێردین بەخاک بسپێردرێت.