'هەتا هێرشەکان بەردەوام بن، بەرخۆدانی تشرین بەردەوام دەبێت'
هاوڵاتیانی کۆبانێ ئیشکگریی بەنداوی تشرینی-یان لە هاوڵاتیانی کانتۆنی جزیرە وەرگرت.
هاوڵاتیانی کۆبانێ ئیشکگریی بەنداوی تشرینی-یان لە هاوڵاتیانی کانتۆنی جزیرە وەرگرت.
بەیاننامەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی گشتیی پەیەدەی کانتۆنی فورات خوێندرایەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دانیشتوانی کانتۆنی فورات ماوەی ٥ ڕۆژ بەشداری ئیشکگریی بەنداوەکەیان بوون و ئەمڕۆ چالاکییەکە لەلایەن هاوڵاتیانی کانتۆنی جزیرەوە بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناترسن و درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
لە بەیاننامەکەدا بۆردومانەکانی دوێنێی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر شاری سرین کە لە ئەنجامدا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ١٣کەسی دیکەش برینداربوون ئیدانە کراوە و داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە لەبەرامبەر هێڕشە دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن و هێرشەکان بوەستێنن.
هەروەها لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەتا هێرشەکان بەردەوام بن، بەرخۆدانی پاراستنی بەنداوی تشرین بەردەوام دەبێت."