سەرۆکی هەشتەم شارەوانی ڕۆما پاش گەڕانەوەی لە ڕۆژئاوا، لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا
سەرۆکی هەشتەم شارەوانی ڕۆما ئامادۆ چاکێری پاش گەڕانەوەی لە ئاهەنگی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و پاش دەستوەردانی بەرپرسانی ئیتاڵیا ئازادکرا.
سەرۆکی هەشتەم شارەوانی ڕۆما ئامادۆ چاکێری پاش گەڕانەوەی لە ئاهەنگی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و پاش دەستوەردانی بەرپرسانی ئیتاڵیا ئازادکرا.
سەرۆکی هەشتەم شارەوانی ڕۆما ئامادۆ بەشداری ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێی کرد و کاتێک گەڕایەوە ڕۆما لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.
دەوڵەتی تورک ئامادۆ چاکێری وەک "کەسێکی نەخوازراو" ڕاگەیاند، کاتێک ویستی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ سواری فڕۆکە بێت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا.
نزیکەی کاتژمێرێک بە دەستبەسەری مایەوە و پاش دەستوەردانی بەرپرسانی ئیتاڵیا ئازادکرا.
چاکێری یەکێک بوو لەو ٤٠ کەسەی لە ئەوروپاوە بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان کرد.