ڕێپێوانی درێژ پێی نایە ڕۆژی ٧ هەمین: تێکۆشان ئەم پرۆسەیە دیاری دەکات
ڕێپێوانی درێژ لە حەوتەمین ڕۆژدا لە شاری مانت لا جۆلی بەردەوامە. سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز لە چالاکییەکەدا گوتی: "تێکۆشان ئەم پرۆسەیە دیاری دەکات".
ڕێپێوانی درێژ لە حەوتەمین ڕۆژدا لە شاری مانت لا جۆلی بەردەوامە. سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز لە چالاکییەکەدا گوتی: "تێکۆشان ئەم پرۆسەیە دیاری دەکات".
ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی حەوتەمەدا لە شاری مانت لا جۆلی بەردەوامە.
ڕێپێوانکەران سەردانی کاسبکارانیان کرد بڵاوکراوەیان دابەشکرد و گەل و کاسبکارانیان ئاگادار کردەوە دەربارەی ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.
کاسبکارانی کوردستانی بەگەرمی پێشوازییان لە ڕێپێوانکەران کرد و ڕێپێوانکەران دەربارەی پرۆسەی سیاسی گشتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پەیامیان دا.
سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز کە سێ ڕۆژە بەشداری چالاکییەکە دەکات، ڕایگەیاند کە چالاکییەکان دەربارەی هەموو پێشهاتەکانی کوردستانن. تیشکی خستەسەر سیاسەتە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورک، ڕایگەیاند تێکۆشان و ئیرادەی گەلی کورد ئەم پرۆسەیە دیاری دەکەن.