لە ڕەقە مەراسیم بۆ شەهیدان ئەنجامدرا
تەرمی محەمەد حەمۆ کە لە هێرشی سەر بەنداوی تشرین شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا. شەڕڤانی قەسەدە فەوزی محەمەد یادکرایەوە.
تەرمی محەمەد حەمۆ کە لە هێرشی سەر بەنداوی تشرین شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا. شەڕڤانی قەسەدە فەوزی محەمەد یادکرایەوە.
هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەمۆ لە ٢٥ ی کانوونی دووم لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئێشکگرانی بەنداوی تشرین، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومیەی ڕەقە بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا شەڕڤانی قەسەدە فەوزی محەمەد کە ٢٣ ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوو، یادکرایەوە.
دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە و ئەندامی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان و ئەنجوومەنەکانی گەل و کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بەشداری مەراسیمەکە بوون کە لەلایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەقە مشلەب ئەل تەرکان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند بەرامبەر کەس سەر نەوی ناکەن و گەل و خاکەکەیان دەپارێزن.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا محەمەد دەلیل ڕایگەیاند بەرخۆدانی تشرین بەرخۆدانی قارەمانانەیە و خوێنی تەواوی پێکهاتەکان لەوێ تێکەڵبووە، گوتی: " بە ئەردۆغان دەڵێین هەرچی بکەیت و سوپا و چەتەکان چەندە هێرش بکەن، ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن، چونکە بە هەموو هێزمانەوە وڵاتەکەمان دەپارێزین".
دایکی شەهید فەوزی محەمەد، نەزیفە عەلی ڕایگەیاند تا بەدیهاتنی ئازادی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن.
دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهید محەمەد بە هەلهەلەی دایکان و درووشم بە خاکسپێردرا.