فیدراسیۆنی کەمئەندامان سڵاوی لە بەرخۆدانەکانی بەنداوی تشرین کرد

فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانێ پیرۆز کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بە دەربڕینی "بە ڕۆحی کۆبانێوە هەرێمەکانی خۆمان دەپارێزین" دەستپێدەکات وەهایە:

"وەک دەزانین گەلی کۆبانی و قارەمانەکانی، شەڕڤانان و فەرماندەکانی یەپەژە، ئازایانە و بوێرانە لە گەڵ تاریک پەرەستان شەڕیان کرد و لە ٢٦/١/٢٠٢٥ چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیاند. پاشان قارەمانانی ئازاو شاگردانی ڕێبەر ئاپۆ شەڕێکی بە حەماسەتیان بەڕێوەبرد و بە شانازییەوە شاری کانی کۆردانیان ڕزگار کرد و ئاڵای سەرکەوتنیان لەسەر سەربانەکان هەڵکرد. پاش ١٣٦ ڕۆژ لە شەڕ و بەرخۆدان، شێرە ژنان و جوامێرەکانی کورد وڵاتی خۆرەتاو شاری کۆبانییان ئازاد کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە ئەنجامی شەڕێکی مێژوویی و بێهاوتایدا، شارەکە لە لایەن ئەبو لەیلا، زەهرا پەنابەر، گەلهات بوتان، ئارین میرکان، ڕێڤان کۆبانی، و دەیان قارەمانی دیکە بە شەڕ و تێکۆشانێکی ئەفسانەوەییەوە ئازاد کرا، سەرەتا، لە کەسایەتی ئەو شەهیدە قارەمانانەدا هەموو شەهیدانی ئازادی بەبیر دێنینەوە و جارێکی تر بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە.

"ئیرادەی گەل سەردەکەوێت"

لە پەیامەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی کەمەندامانی شەڕ کراوە لە شەڕی کۆبانیدا و : "سڵاو لە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە دەکەین و ڕێز لە تێکۆشانیان دەگرین. بە تایبەتی ئەم یادە لە هەموو کەمەندامانی شەڕ پیرۆز دەکەین کە لەو پێناوەدا بەشێک لە گیانیان بۆ ڕزگارکردنی شاری کۆبانی بەخشی. وەک هەموومان دەزانین ڕێبەر ئاپۆ پێگەی شەهیدی زیندووی بە هەڤاڵانی کەمەندام بەخشیوە. بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە ساڵوەگەری ڕزگاری کۆبانێ لە هەموو گەلی بەرخۆدێری کۆبانی پیرۆز دەکەین، ئەو گەلە هەتا ئەمڕۆش لە ناو خەبات و بەرخۆداندایە. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە گەلەکەمان دڵنیا دەکەینەوە بەرخۆدانی گەل سەردەکەوێ، بژی گەلی بەرخۆدێر و تێکۆشەرمان.

"بەنداوی تیشرین بەنداوی شەهیدانە"

هەروەها جارێکی تر ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەین و دەڵێین گەلەکەمان پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان و هەمەلایەنە بەشداری چالاکییە مرۆییەکان بن. پێویستە چالاکییەکانیان لە بەنداوی تشرین، بەنداوی شەهیدان، لە هەموو کاتێک زیاتر و بە هەژمارێکی زۆرەوە بەرەوپێش ببەن. بەتایبەت گەلی هەرێمی فورات و دێرەزور، هەروەها پێویستە ژنان و گەنجان بە هەموو هێزیانەوە بەنداوەکە بپارێزن. لە کۆتاییدا دەڵێین بژی بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین و هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان سەردەکەوێت."