لە حەسەکە بە ڕێپێوانێک سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەژە کرا
خوێندکاران و مامۆستایانی لە حەسەکە سڵاوییان لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە و یەپەژە کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
خوێندکاران و مامۆستایانی لە حەسەکە سڵاوییان لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە و یەپەژە کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێز بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین و بۆ نیشاندانی پشتیوانی لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بە درووشمی "لە پێناو خاک، شکۆ، زمان و مرۆڤایەتییدا هەموومان قەسەدەین" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا هەزاران خوێندکار و مامۆستا بەشداربوون درووشمی "قەسەدە شکۆمانە" و "یان مردنێکی بەشکۆ یان ژیانێکی ئازاد"یان گوتەوە و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵای قەسەدە و یەکێتی خوێندکاران بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانەکە لە چوارڕێیانی سنالکۆوە دەستپێکرد تا چوارڕێیانی ئیتفایە بەردەوام بوو، دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری تەرخانکرا.
لە گردبوونەوەکەدا لەسەرناوی یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێز، ئەندامانی یەکێتییەکە لیلاڤ ئەحمەد بە زمانی کوردی و ئۆرهان محمەد بە زمانی عەرەبی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کران و سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە کرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بەرخۆدانەکانی بەنداوی تشرین بۆ بەتاڵکردنەوەی خەونی میساقی میللی دەوڵەتی تورکە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا چیتر لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگ نەبێت و گوترا: "داواکارین لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی هەڵوێست وەرگرن و هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوەستێنن. با تەواوی گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان بوەستنەوە و بەشداری بەرخۆدان ببن."