لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا لە ئاکرێ دوو هاوڵاتی شەهید بوون

لە بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، دوو هاوژین لە شارەدێی دینارتە بوونە قوربانی و شەهید بوون.

هێرشی داگیرکاری

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەكترن شەهیدبوون.