لە ١١ هەرێمی شەرناخ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە ١١ هەرێمی شەرناخ ڕاگەیاند کە چیاکانی بەستا و جودی و گاباریش دەگرێتەوە.

دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتوچۆی لە ١١ هەرێمی شەرناخ ڕاگەیاند کە چیاکانی بەستا و جودی و گاباریش دەگرێتەوە. پارێزگاری شەرناخ ڕایگەیاند ئەو قەدەغەی هاتوچۆ لەو هەرێمانە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەو هەرێمانەی قەدەغەکراون بریتیین لە: "چیاکانی گابار و جودی و بەستا و کورت و قەڵای مەمێ و دۆنمەزلەر و کۆڤانکایا و تەختڕەش و ئینجەبەل و ئاڵتین و ئۆیماکایا".