دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی دەربارەی ڕۆژەڤی ئیمراڵی کۆبووەوە

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی پەیامەکانی ئەم دواییەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە.

بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری و تونجەر باقڕخان دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندنی (MYK)ی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان- دەم پارتی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ دیدارەکانی شاندی دەم پارتی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامی داوە. لەگەڵییدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر نەخشەڕێگەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە تایبەت ڕاوەستە دەکرێت لەسەر کۆبوونەوەی دووەمی شاندەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، وە دیاریکردنی نەخشەڕێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کارانە ئامادە دەکرێت. شاندەکەی ئیمراڵیی دەم پارتی لە دوای یەکەم دیداری ئیمراڵی چەندین چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتەکانی پەڕلەماندا ئەنجام دابوو، زانرا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەندێک هەوڵی پێناسەکردنی کارێکی هاوشێوە دەدات. نەخشەڕێیەک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی چالاکی و شێوازی جیاوازەوە بۆ  ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە