'ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنان'
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە، بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان."
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "ژیان لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە، بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان."
ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەمجۆرەیە:
"چەتەکانی داعش کە لە سەدەی ٢١دا بە پشتگیری هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان ویستیان ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەن بە تاریکستان، ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە بەرخۆدانی داستانی ژنان لە خاکی کۆبانێ لە ناوبران. ئەم بەرخۆدانە مەزنە بە پێشەنگایەتی ژنانی کۆبانێ، وەک بەرخۆدان و شۆڕشەکانی ژنان لەسەر ناوی بەها مرۆییەکان چووە مێژووەوە، کۆبانێی ڕزگار بوو و بە هاوکاری گەلە شکۆمەندەکەی توانی خۆی و ناسنامەی خۆی بپارێزێت.
بەرخۆدانی داستانی و ئەو سەرکەوتنەی بە دەستهێنراوە سەلماندی کە ژن و گەل هەرگیز دەست لە ئازادی هەڵناگرن. کۆبانێ، سیمبولی بەرخۆدان و ئازادییە، شاری ژنانە. ئەوانەی کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە هاوکاری چەتەکان کۆبانی بە ئامانج دەگرن، دەبێت باش بزانن کە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرانبەر تێکۆشانی گەلان و ژنان بوەستێتەوە کە بۆ ئازادی و یەکسانی بەڕێوەی دەبەن، ژیانی نوێ لە کۆبانێ بونیاتنرایەوە وبوو بە ئیلهام بەخش بۆ هەموو ژنانی جیهان.
سڵاو لەو ژنانەی کە لە تاریکیدا بوون بە ڕووناکی گەلەکەیان. سڵاو لەو کەسانەی کە کۆمەڵگەیان لە ناودڵی شەڕدا بوژاندەوە. سڵاو لە شۆڕشی ژنانی کۆبانێ."