بە دیمەن

ژنان لە ستۆکهۆڵم و مارسیلیا هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزارکرد

لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و مارسیلیا بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا چالاکی "شۆڕشی ژن بپارێزن" ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی سکەندەناڤیا عایشە دیدار ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر هیرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای بانگەشەکانی ئەردۆغان کە دەیگوت کۆبانێ دەکەوێت، کۆبانێ نەکەوت و قارەمانانی شۆڕشی گەل جەستەی خۆیان کردە قەڵغان و سەرکەوتنی کۆبانێیان بەدیهێنا، گەلی کورد و دۆستەکانیان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان خاوەنداریان لەو بەرخۆدانە کرد. سەدان کەس بەدەم بانگەوازی سەفەربەری بەرخۆدانی کۆبانێوە چوون، گوتی: "بۆیە کۆبانێ شۆڕشی ژنانی بەرخۆدەر و تەواوی گەلانی خاوەن هزری سۆسیالیستییە".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان ڕێپێوان ئەنجامدرا، هێرشەکانی سەر خەڵکی سڤیلی بەنداوی تشرین شەرمەزار کرا.

لە ڕێپێوانەکەدا چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی یەپەژە" و "بژی بەرخپدانی یەپەگە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. چالاکوانان پانکارتیان بە زمانی ئەڵمانی و بە نووسینی "داگیرکاری تورک بوەستێنن" و "کوردستان بپارێزە" و "ژن ژیان ئازادی" و ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان هەڵگرت.