دەوڵەتی تورک گەلی ئێشکگریی کۆبانێی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گەلی کۆبانێی بۆردوومان کرد کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن، چەندین کەس برینداربوون.

سەدان دانیشتوو لە کۆبانێی کانتۆنی فوراتەوە بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بوون و ئێشکگرییان گرت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ جار گەلی بۆردوومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژمارەیەک چالاکوان برینداربوون.