ناسنامەی شەهیدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ڕاگەیاندرا

فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون، ئاشکرا کرد.

فەرماندەیی گشتیی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ٤ شەڕڤانیان لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین لە بەرخۆدان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "شەڕڤانمان لە بەرانبەر هێرشە سەختەکان و بەربەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ڕۆژانی هەڵوێست و بەرخۆدانێکی بێ وێنە نیشان دەدەن. شەڕڤانمان تەواوی هێرشەکانی دووژمنان تێک دەشکێنن و گورزی سەختیان لێ دەدەن. ئیتر ناوی هێزەکانمان بوو بە ترس بۆ داگیرکەران و چەتەکان، چەندین لە وان لە ترسا گۆڕەپانی شەڕیان جێهێشتووە و نایەنەوێت درێژە بە شەڕکردن بدەن.

لەو شەڕی قارەمانانەدا شەڕڤانمان ئازاد دێرەزوور (تارق  حەسەن)، شۆڕش عەفرین (شێرۆ وەلید نەعمان)، عارف ئەحمەد شێخ حام (عارف)، فەوزی محەمەد عەلی (دڵگەش جودی) لە دوای بەرخۆدانێکی مەزن لە بەرانبەر کارە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید بوون.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هەر ٤ شەهید و تەواوی شەهیدانمان دەکەین. سوێندنی ئێمە تۆڵەکردنەوەی خوێنی پاکی شەهیدانە. بە شەو بە ڕۆژ لە تێکۆشانی ئازادی و شکۆمەندی گەلەکەمان بەردەوامین و لەم شەڕەدا سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:

ناسناو: ئازاد دێرەزۆر

ناو و پاشناو: تارق حەسەن

ناوی دایک: ڕەشا

ناوی باوک: زیاد

شوێنی لە دایکبوون: دێرەزۆر

شوێن و کاتی شەهید بوون: پردی قەرەقۆزاق ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

........

ناسناو: شۆرش عەفرین

ناو و پاشناو: شێرۆ نەعمان

ناوی دایک: ئاسیا

ناوی باوک: وەلید

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

........

ناسناو: عارف

ناو و پاشناو: عارف شیخ حام

ناوی دایک:  حەیات

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین-جندرێس

شوێن و کاتی شەهید بوون: جرنیە حوریە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

........

ناسناو: دڵگەش جودی

ناو و پاشناو: فەوزی عەلی

ناوی دایک: سەلوە

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥