یەپەژە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ-ەوە سەرکەووتن دێتەئاراوە
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند؛ "بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ، لە کەسایەتی شەهیدان ئارین، ڕێڤان، ڤیان، مەدیا و زەهرادا هەموو شەهیدانی بەرخۆدانان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە."
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند؛ "بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ، لە کەسایەتی شەهیدان ئارین، ڕێڤان، ڤیان، مەدیا و زەهرادا هەموو شەهیدانی بەرخۆدانان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە."
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە بە بۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"تێکۆشانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی تاریکی سەردەم، باوەڕیەتی گەلانی سەر لە نوێ زیندوو کردەوە. کۆبانێ بە بەرخۆدانی مێژووییەوە بوو بە قیبلەگای مرۆڤایەتی ئازادیخواز. ئەو ڕاستییەی لە کۆبانی ئەزموون کرا، ڕاستی گەلێکی تێکۆشەر و شکۆمەند بوو. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لەژێر ناوی داعش، بە هەموو دڕندەییەوە هێرشی کردە سەر کۆمەڵگا. داعش بەرهەمی هێزی سەرمایەدارییە و وەک تاریکی و بەڕبەڕییەتی سەردەم بوو بە کارەساتێکی گەورە بەسەر گەلاندا. هیچ هێزێک نەیتوانی وەک پارێزوانانی ڕووناکی بەرامبەر ئەم تاریکییە بەرخۆدان بکات و تێکی بشکێنێت. بەڵام گەلەکەمان و شەڕڤانانی قارەمانمان دژی چەتەکانی داعش وەستانەوە و تێکیانشکاند.
داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا بە پلانی هێزە دەرەکییەکان و بە تایبەت هاوکاریی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر کۆبانی و دڕندەیی ئەنجامدا کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. داعش بەکردەوە نامرۆڤانەکانی ئازار و کارەساتی لەبیرنەکراوی لە هەرێمەکانمان بەجێهێشت و گەلەکەمان تووشی کۆمەڵکوژی کرد. ئەوەی بەسەر داعشدا سەرکەوت و تێکیشکاند، ئیرادەی گەلەکەمان بوو، ئیرادەی ژنانی شەڕڤان بوو. شەڕڤانانی ئەم گەلە، بە باوەڕێکی بەرز و بە ئیمکاناتی سنووردارەوە، هەموو توانای خۆیان بۆ پاراستنی گەلەکەیان بەکار هێنا. بێگومان دونیاش ڕاستی گەلەکەمان و شەڕڤانانمانی بینی و بۆیە لە دەوری بەرخۆدانی کۆبانێ کۆبوونەوە. ڕزگاری کۆبانێ ڕۆحی یەکگرتوویی لە نێوان گەلاندا خوڵقاند و هەموو ئەو دڵانەی کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشان، سەرکەوتنیان بۆ مرۆڤایەتی تومار کرد.
شەڕڤانانمان لە هەموو شەقامێکی کۆبانێ داستانی ئەفسانەوییان نووسیەوە. داعش هەرکاتێک هێرشی دەکرد، ڕووبەڕووی شەڕڤانانی ژن دەبووەوە. ژنانی شەرڤان لە کۆبانێ ڕوڵی پێشەنگایەتیان بۆ ژنانی جیهانی بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەژە، بەهەمان ڕۆحئ بەرخۆدانی کۆبانێ، لە بەرەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، دژی هەمان هێزی تاریک شەڕ دەکەن و ناهێڵن یەک بست لە خاکی وڵاتەکەمان داگیر بکرێت. هەروەها بەرخۆدانی گەلەکەمان و یەکینەکانی بەرخۆدان، کولتوورێکی بەردەوامی خوڵقاندووە کە بە ئیرادەوە سەرکەوتن بەدەست دێنێت. گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شانبەشانی شەڕڤانانیان هەتا کۆتایی بەرگری لە دەستکەوتەکانیان دەکەن. ئەمڕۆ لە بەنداوی تشریندا ڕاستیەک دەبینرێن، جارێکی دیکە پێداگری گەل لەسەر ئازادی نیشان دەدرێت، گرنگ نییە باجەکەی چی بێت، شۆڕشی ژنان بە بەشداریی هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر پارادایمی نەتەوەی دێموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن بەرەو سەرکەوتن دەچێت.
ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژن جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە ئازادی و دیموکراسی بەسەرکەوتن دەگەیەنین. ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ ڕاستی ئێمە و گەلەکەمانە. ئێمە بە ڕۆحی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ وەڵامی هەموو جۆرە هێرشە داگیرکارییەکان دەدەینەوە. بە بۆنەی ساڵیادی ئازادی کۆبانێ، جارێکی دیکە هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری لە کەسایەتی شەهیدان ئارین، ڕێڤان، ڤیان، مێدیا و زەهرا، و بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی ئازادیی، بەڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە شوێنکەوتووی شەهیدانمان دەمێنین."