ژنانی ڕۆژئاوا داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزیان کرد
ژنانی کۆنگرە ستار و ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند پێویستە هەمووان هەنگاوی بەپەلە بنێن لە دژی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی.
ژنانی کۆنگرە ستار و ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند پێویستە هەمووان هەنگاوی بەپەلە بنێن لە دژی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی.
لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە دژی سزای لە سێدارەدانی ژنە چالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی، ژنانی کۆنگرە ستار و ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بڕیاری سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزیان شەرمەزار کرد و داوای وەرگرتنی هەڵوێستییان کرد لە هەموو ژنان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ڕێگەی دەرکردنی سزای سەرکوتکەری دژی ژنان، دەشڵێن، داوا لە وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیز."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە لەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ڕێگەی دەرکردنی سزای سەرکوتکەری دژی ژنان و سزای لەسێدارەدان، کە ئێران لە پێشەوەی جیهاندایە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی ژنان.
بانگەوازی بۆ ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە وڵاتان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان دەکەین هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و چالاکوانانی دیكەی مافەکانی ژنان.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی ئەم سزایە بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ئازادی ژنانە و گوترا: "لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نەک تەنها تاوانێکی گەورە و نادادپەروەری دەبێت، بەڵکو هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستی و یەکسانی کە ژنان نوێنەرایەتی کۆمەڵگا دەكەن."