هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (SNA) بۆ سەر بەنداوی تشرین و چەند دەڤەرێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد، ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی قورس هێرشی کردە سەر باشووری بەنداوی تشرین.

داگیرکەران لە یەک کاتدا بە چەکی قورس بەنداوی تشرین و دەوروبەریان کردە ئامانج.

گەل بۆردوومانکران و بریندار هەیە

دووپاتکرایەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کردووە. زانراوە چەندین کەس برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەقکی قورس شاری سیرینیان لە باشووری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بۆردوومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، فڕۆکەخانەی سیرین و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقیان لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کرد. دووپاتکرایەوە، لانی کەم ٦ جار هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە. هێشتاش سووڕانەوەی فڕۆکەی جەنگی بەسەر هەرێمەکەدا بەردەوامە.

سوپای داگیرکەری تورک گوندی بیر حەسۆی باشووری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان دەکات.