شاندی ئیتاڵیا و فەرەنسا گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

شاندی ئیتاڵیا و فەرەنسا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ قەسەدە و یەپەژە، گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە فەرەنسا و ئیتاڵیاوە دوو شاند هاتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەگەڵ فەرماندەکانی قەسەدە و یەپەژە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی هەرێمەکە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا.

لەنێو شاندەکانی فەرەنسا و ئیتاڵیادا، پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس هەن.